شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: شانەيێن نڤستى يێن تیرۆرى ل شنگالێ دروست بووينە 

مەحما خەلیل: شانەيێن نڤستى يێن تیرۆرى ل شنگالێ دروست بووينە 
شنگال-KDP.info-
قایمقامی قەزای شنگال دەڵێ، بە هۆی حەشدی شەعبی و زۆریی هێز لە نێو شنگالدا ئێستا شانەی نوستووی تیرۆریستی دروست بوونە و بوونەتە مەترسی بۆ خەڵک.

لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە و بەدەستەوەدانی کەرکووک بۆ حەشدی شەعبی، کە لە لایەن باڵێکی لایەنێکی کوردستانییەوە ڕێگەیان بۆ کرایەوە، حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمشدا گرت .

ئەمڕۆ ٢٧-١٢-٢٠١٧، (مەحەما خەلیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”لەبەر هەبوونی ژمارەیەکی زۆر هیزی ناشەرعی و نەبوونی چاودێری ئەمنی شانەی نووستوو پەیدا بوون و بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی شنگال.”

دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، خەڵکی ئەو شارە لە سەرجەم کەمپەکانی پارێزگای دهۆک خۆپێشاندانیان لە دژی حەشدی شەعبی کرد و داوای ئەوەیان کرد ئەو هێزە ناشەرعییە ناوچەکەیان چۆڵ بکەن.

(مەحەما خەلیل) گوتی: ”بە هۆی ئەو هێزانەوە کە ناتوانن ژیانی خەڵک بپارێزن و شەرعی نین و خەڵکی شنگالیش بڕوایان بەو هێزانە نییە، کە لە نێو شنگالن و ئەوان ڕێگایان بۆ ئەو کەسە تیرۆرستیانە خۆش کردووە، کە بگەڕێنەوە نێو شنگال.”

قایمقامی شنگال دەشڵێت: ”حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پەکەکە لە سنووری سووریاوە ئەو عەرەبانەیان هێناوەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە و ئەمەش ترس و دڵەراوکێیەکی گەورەی لە لای خەڵکی شنگال دروست کردووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ شێخان بەردەوامە ل سەر خزمەتكرنا ئاوارەیان

Lalish Duhok

ڤەكۆلەرەكێ‌ ئێزدی:جڤاكێ‌ نێڤ دەولەتی ب نهێنی كار ل سەر جینۆسایدا ئێزدیان دكت

Lalish Duhok

ڕۆنكرنه‌ك ل سه‌ر پێکئینانا گرێبەستا ھەڤژینيێ دناڤا جڤاکێ ئێزدی دا

Lalish Duhok