هه‌ڤپه‌یمانان 14 هه‌زار داعش ل عێراقێ بۆردومان كريه
وشه:
هاوپه‌یمانان ئاشكراى ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌كانیان له ساڵى 2014 تا ئێسته، 14 هه‌زار بۆردمانیان له عێراق له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌نجام داوه.
تۆماس فیل به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانان له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێ، “له ئه‌یلوولى 2014 تا ئێسته مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2017 دا، فڕۆكه‌كانمان 14 هه‌زار و 104 بۆردمانیان كردووه”. دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێكى گرنگ بوو له تێكشاندنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
تۆماس فیل ده‌ڵێ، “ئه‌م 14 هه‌زاره هه‌موو جۆره‌كانى لێدان ده‌گرێته‌وه كه فڕۆكه‌كان ئه‌نجامیان داوه”.
له‌باره‌ى ژماره‌ى پاشماوه‌ى چه‌كداره‌كانى داعش فیل ده‌ڵێ، “له ساڵى 2015 ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش سێ هه‌زار و 500 تا چوار هه‌زار و 500 كه‌س بوو، كه هه‌وڵیان ده‌دا خه‌لافه‌تى خۆیان به‌سه‌ر گه‌لى عێراق و سووریا بسه‌پێنن، ئه‌مڕۆ ژماره‌یان له عێراق و سووریا به یه‌ك هه‌زار مه‌زنده ده‌كرێت”.
دواى گرتنى چه‌ند شوێنێكى گرنگ له عێراق و سووریا له لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش، هاوپه‌یمانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا به ناوى هاوپه‌یمانێتى دژى داعش دروست بوو، نزیكه‌ى 60 وڵات له‌م هاوپه‌مانێتییه به‌شدارن.
سه‌رچاوه/ به‌غداد پۆست
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
