پیاسه‌کرن ل باخچه‌ى ب مفاتره ژ يا جاده‌يان
ZNA – هه‌ولێر
توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانیا ده‌ڵیت که‌سانی گه‌وره ته‌مه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه وه‌رزشی ڕۆشتن ده‌که‌ن، ده‌بێت له قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌کان به‌دووربن و له‌بری ئه‌وه ڕووبکه‌نه باخ وباخچه‌کان بۆ ناوچه‌ی هه‌وای پاک، چوونکه هه‌وای پیس سوودی وه‌رزش که‌م ده‌کاته‌وه.
توێژه‌ره‌وان له له‌نده‌ن بێ ده‌ستنیشانکردن 119 ئافه‌ره‌ت و پیاویان هه‌رلبژاردوه ته‌مه‌نیان 60 ساڵ و به‌روژوور بووه، دوو کاتژمێر پیاسه ده‌که‌ن له دوو جێگای جیاواز، یه‌که‌م له (هاید پارک) که‌جێگایه‌کی هێمنه‌و هاتووچۆی که‌مه، دووهه‌م له شه‌قامی ئۆکسفۆرد که ناوچه‌یه‌کی بازرگانی قه‌ره‌باڵغه له‌شاره‌که‌دا و جۆره‌ها ئۆتۆمۆبێلی پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
تیمی توێژینه‌وه تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وای له‌هه‌ردوو کاتی پیاسه‌کردنه‌که‌دا کردوه و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ توانای سی‌یه‌کان و گیرانی لوله‌کانی خوێنی به‌رشداربووان کردوه، ده‌رکه‌وتوه پیاسه‌کردن له “هاید پارک” توانایی سییه‌کانی به‌شداربووانی به‌رزکردوه‌ته‌وه و گیرانی لوله‌کانی که‌مکردوه، به‌ڵام کاتێک له شه‌قامی ئۆکسفۆر پیاسه‌یان کردوه توانایی سییه‌کانی به‌شداربووان که‌م بووه و ئه‌گه‌ری گیرانی لووله‌ی خۆێنیان به‌رزبۆته‌وه.
کیان شۆنگ له زانکۆی ئه‌مپریال له‌له‌نده‌ن له‌مباره‌یه‌وه وتی، ته‌نها پیاسه‌کردن بۆ دوو کاتژمێر له ڕۆژێکدا سوودی بۆ هه‌ناسه‌دان و لوله ده‌ماره‌کانی خوێن و دڵ هه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ 24 کاتژمێر دوای پیاسه‌کردنه‌که، ئه‌مش خۆی له‌خۆیدا ئاکامێکی نوێیه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی زیاتر سه‌ر ده‌سوڕمێنێت له‌کاتی پیاسه‌کردندا ئه‌گه‌ر ژینگه‌که پیس بێت ئه‌وا مرۆڤ سوود له‌و وه‌رزشه نابینێت.
توێژینه‌وه‌ی پێشتر ته‌نگه نه‌فه‌سی و کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی به پیسبوونی ژینگه‌وه به‌ستۆته‌وه، له‌وانه‌یه تۆزی ڕه‌شی تایه‌ی ئۆتۆمبێل و دووکه‌لی ماشێن، ئه‌گه‌ری مه‌ترسی به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و سی و مردن به‌هۆیانه به‌رزکاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
