شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا تەندروستی لیستا مووچە خۆران رەوانەی بەغدا دكت

وەزارەتا تەندروستی لیستا مووچە خۆران رەوانەی بەغدا دكت
K24 – ھەولێر

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نوێنەریان دیاركردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داھاتوو سەردانی بەغدا بكات، ھەروەھا لیستی مووچەخۆران ئامادەكراوە و رەوانەی بەغدا دەكرێت.

خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: “لە رێگەی سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە داوامان لێكراوە ئامادەكاری بكەین، نوێنەرمان دیاركردووە، بۆ ئەو كۆبوونەوانەی كە لە چەند رۆژی داھاتوو دەست پێدەكات، ھەروەھا لیستی مووچەخۆران، بە پشت بەستن بە سیستمی بایۆمەتری ئامادەكراوە، ئەو لیستە لەگەڵ نوێنەرمان رەوانەی بەغدا دەكەین، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكرێت”.

لەبارەی ھەبوونی دانوستان لەنێوان وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان و بەغدا گوتی: “تا ئێستا تەنھا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆكراوە، لە كۆبوونەوەی چەند رۆژی داھاتوودا كە لە بەغدا ئەنجامدەدرێت وردەكارییەكان باس دەكرێت”.

خاڵس قادر، گوتیشی: “نازانین ئەو مووچەی دەنێردرێت ھی كام مانگە، بەڵام ئێمە لیستی مووچەی مانگی 12 مان ئامادەكردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “وەك وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، زیاتر لە 52 ھەزار فەرمانبەرمان ھەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل كه‌ركووكێ 6 پۆستێن دی ژ كوردان هاتن وه‌رگرتن 

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ به‌رێ CIA: مالیكی هۆكارێ دروستبوونا داعشێ يه‌ ل عێراقێ

Lalish Duhok

ئەمریکا بنگه‌هه‌كێ سەربازی ل نێزیک تەلەعفەر دێ ڤه‌كت 

Lalish Duhok