ئيساله یاسايا لێبۆرينا گشتی ل هه‌رێما كوردستانێ دئێته بجهئينان
باسنيوز:
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ له‌مساڵدا یاسای لێبووردنى گشتی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هۆكارى دواكه‌وتن له پێكهێنانى لێژنه‌كانیش بۆ پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
نازم هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕأگه‌یاند “به‌هۆی پشووه‌كانى سه‌ری ساڵی نوێوه یاسای لێبووردنى گشتى نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و لێژنه‌ى بۆ پێك نه‌هێنراوه”.
هەركی پێی وایه جێبه‌جێكردنی پرۆژه یاساكه ده‌كه‌وێته ساڵی نوێوه، ئومێدیش ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌ندكراوان و ئه‌وانه‌ى له لێكۆڵینه‌وه‌دان یاساكه بیانگرێته‌وه و به كه‌سوكاریان شاد ببنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پرۆژه یاسای لێبووردنى گشتى په‌سه‌ند كراوه، هه‌روه‌ها وه‌زیرى داد به وه‌كاله‌ت له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هاتنى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕاسته‌وخۆ یاساكه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆ ڕوونیشى كرده‌وه، كه ئێستە پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى داد ڕه‌وانه كراوه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش یاساكه له ڕۆنامه‌ى واقعى كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
