شبكة لالش الاعلامية

وەرزێ ژ دایکبوونێ کار ل کەسايه‌تيێ دکت

وەرزێ ژ دایکبوونێ کار ل کەسايه‌تيێ دکت

رووداو-سلێمانی

ماڵپەڕی تایم راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا باس لە توێژینەوەیەک دەکات کە ساڵی 2010 ئەنجامدراوە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ئەو مشکانەی لە وەرزی زستان لەدایکبوون، توانای خۆگونجاندنیان کەمترە بەروارد بە لەدایکبووانی وەرزەکانی دیکە. جگە لەوە ئارەزووی خواردنیان کەمترە و کەمتر جموجووڵ دەکەن.

چەند ساڵی رابردووش توێژینەوەی جۆراوجۆر ئەنجامدراون بۆ بینینەوەی پەیوەندی نێوان کەشوهەوا و جیاکەرەوەکانی سرووشتی مرۆڤ. وەکوو گۆڤاری “تایم” روونیکردووەتەوە، ئەنجامە بەدەستهاتووەکان پشتراستیان کردووەتەوە کە وەرزی لەدایکبوونی کەسێک، کار لە سرووشت و هەڵسوکەوتی دەکات.

ئەمەش ئەو جیاکەرەوانەن کە توێژەران پێیان گەیشتوون:

بەهار:
لەدایکبووانی مانگەکانی سێ و چوار و پێنج میزاجیان باشترینە بەروارد بە لەدایکبووانی وەرزەکانی دیکە. بە گشتی گەشبینن و زۆرتر ئارەزووی پشتبەخۆبەستن دەکەن. بەڵام گەشبینییە زیاد لە پێویستەکەیان، زۆرکات بە نائومێدی کۆتایی دێت. توێژینەوەیەکی بەریتانیش دەریخستووە زۆربەی کەسانی نائومێدبوو، لە مانگی پێنج لەدایکبوون.

هاوین:
ئەمانیش میزاجیان باشە، بەڵام هاوشێوەی ئەوانەی بەهار نا! گرفتێکی سەرەکییان ئەوەیە بە خێرایی میزاجیان قڵپدەبێتەوە. هەروەک زستانان ئارەزووی چوونە دەرەوەی زیاتر دەکەن بەراورد بە لەدایکبووانی وەرزەکانی دیکە.

پاییز:
لەدایکبووانی ئەم وەرزە هاوسەنگن، کەمتر تووشی خەمۆکی و دەروونی دوو جەمسەرە دەبن، میزاجیان بە خێرایی ناگۆڕێ و بەزۆری لە بارێکی هاوسەنگیدان لەنێوان خەمۆکی و دڵخۆشی. بەڵام لە هەندێک هەڵوێستدا توندن و تووڕەن.

زستان:
بەدبەختترینن لەڕووی دەروونییەوە، زۆرتر تووشی شیزۆفرینیا دەبن، تووشبوون بە دەروونی دوو جەمسەرە تێیاندا بڵاوترە و مەیلی خەمۆکی و گۆشەگیرییان هەیە. بەڵام ئەوەیان باشە تووڕەییان کەمە و توێژینەوەیەک لەسەر کەسانی بەنێوبانگیش دەریخستووە ئەوان زۆرتر لە لەدایکبووانی مانگی یەک و دوون، بۆیە لەدایکبووانی وەرزی زستان هەلی ئەوەیان زۆرتر لە بەردەمنە ببەن کەسانی بەنێوبانگ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بسپۆره‌كێ خوارنێ: ترى باشترین فيقيێ وه‌رزێ هاڤینێ يه‌

Lalish Duhok

زانایان تێسته‌كا دەگمەن يا چاندنا دلى بسەرکەفتيانه‌ ئەنجام دا

Lalish Duhok

ریال مه‌درید بۆ سالا سێیێ لدووڤ ئێك باشترینا ئورۆپایێ یه‌‌

Lalish Duhok