شبكة لالش الاعلامية

شەش پیشە کو هه‌تا ١٠ سالێن تر نامينن

شەش پیشە کو هه‌تا ١٠ سالێن تر نامينن

بيمسى:

١. کارمەندی سەر کاشێر: لەگەڵ زیادبوونی سیستەمی (خزمەتی خۆت بکە) و سیستەمە ئۆتۆماتیکییەکان لە کڕیندا، کارمەندی سەر کاشێر بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، تەکنەلۆجیا بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی دروستکردووە لە دوکانەکاندا و کڕیارەکان ئارەزووی بەرکەوتنێکی کەمتر دەکەن لەگەڵ خزمەتی مرۆڤیدا.

gellerytitle
٢. بازاڕکردن لەڕێگەی تەلەفۆنەوە: لە ئێستادا خەڵک کەمتر تەلەفۆن بەکاردەھێنێت بۆپەیوەندی کردن لەچاو جاراندا، زیاتر ئیمەیل و کورتەنامە بەکاردێت، بەکارھێنانی تەلەفۆن لە بازاڕکردندا بەرەو کەمی دەچێت.

gellerytitle
٣. کارمەندی گەشت: لەگەڵ بەکار‌ھێنانی ئینتەرنێت و پارەپێدانی ئەلەکترۆنی گەشتیارەکان ئۆنلاین گەشتەکانیان ھەڵدەبژێرن، چیتر پێویست ناکات بچنە نوسینگەی گەشت بۆ گرتنی شوێنی گەشتەکانیان.

gellerytitle
٤. شۆفێری تەکسی: بەرنامەکانی GPS گواستنەوەیان زۆر ئاسان کردووە و زانیاریمان دەداتێ چەندێک کاتمان دەوێت بۆ گەیشتنە شوێنی مەبەست، شۆفێری تەکسییەکان دەبێت لەگەڵ ئەم تەکنەلۆجیایە خۆیان ئاشنا بکەن بۆئەوەی کارەکەیان دوانەکەوێت.

gellerytitle
٥. بڵاوکراوەو چاپکراوەکان: شتێکی سەرسوڕھێنەر نیە کە پیشەسازی چاپکردن بەرەو نەمان دەچێت، زۆرینەی بەکارھێنەرەکان میدیای دیجیتاڵ بەکاردەھێنن کە ھەموو ھەواڵێکیان بە خێرایی و ئاسانی دێتە بەردەست، کۆمپانیای بڵاوکردنەوەکان بە کاتێکی قورسدا تێدەپەڕن و ئەم پیشەسازییەش لەلایەن کۆمپانیای میدیا دیجیتاڵییەکانەوە جێی دەگیرێتەوە.

gellerytitle
٦. کارمەندی پۆستە: لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا و بەکارھێنانی ئیمەیڵ پێویستی بە کارمەندی پۆستە کەم دەبێتەوە، کۆمپانیای پۆستەی کەرتی تایبەتیش جێگەی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە حکومیەکان دەگرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەکە زەلامی هاریکاریا هەڤژینا خوە کر دێ پەیوەندیا وان یا سۆزداریێ باشتر لێ هێت

Lalish Duhok

ڤه‌خوارنێن زيان به‌خش زيانێن مه‌زن دگه‌هينه‌ له‌شێ مرۆڤى 

Lalish Duhok

شوودانا كچان کێمبوويه‌ 

Lalish Duhok