شبكة لالش الاعلامية

شانده‌كێ ئیدارا شەرعی يا شنگال سەره‌دانا بەغدا كر 

شانده‌كێ ئیدارا شەرعی يا شنگال سەره‌دانا بەغدا كر 

باسنيوز:

شاندێکی ئیدارەی شەرعیی شاری شنگال و شارەدێی سنوونێ سەردانی شاری بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆ دەبێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 18/1/2018، وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شەرعیی شاری شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند، شاندەکە رۆژی چوارشەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و حکوومەتی عێراقی کۆ بووەتەوە.

وەیسی نایف هەروەها رایگەیاند، لە گفتوگۆکاندا، ئەو پێشێلکارییە یاسایی و دەستوورییانە خراونەتە بەر باس، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دوای داگیرکردنی ئەو ناوچانە، ئەنجامی داون.

شاندەکەی سنووری شنگال داوای لە حکوومەتی عێراقی کردووە ئەو ئیدارە ناشەرعییەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە دروستی کردووە، هەڵبووەشێندرێتەوە و چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ش لەو ناوچانە دەربکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش سەرەخۆشیێ ل مالباتا نڤیسەر”ئسماعیل تاهر جانگیر” دکت

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش تایێ شێخان قارەمانیا گوستیلانێ ب داوی ئینا

Lalish Duhok

رێكخراوەكا فەرەنسی رۆلێ‌ بنگەهێ‌ لالش بۆ ناسینا ئێزدیاتیێ‌ بلند نرخاند

Lalish Duhok