شبكة لالش الاعلامية

پڕۆژێ لۆگۆيێ ته‌كسيێن كوردستانێ دێ ئێته‌ بجهئينان

پڕۆژێ لۆگۆيێ ته‌كسيێن كوردستانێ دێ ئێته‌ بجهئينان

وشه‌:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گواستنەوەی هەولێر بە هاوئاهەنگی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تری شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردن و جێبەبەجێ‌ كردنی پڕۆژەی لۆگۆی تەكسییە بۆ ئەوەی تەكسیی ناو شارەكان و ئەوانەیشی لە هێڵەكانی دەرەوە كار دەكەن لە یەكتر جیا بكرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی كانوونی دووەم، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتیی گواستنەوەی هەولێر ئەمڕۆ كۆبوونەوەك لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی گواستنەوەی شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەی لۆگۆی تاكسی، ئەنجام دراوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، پڕۆژەی لۆگۆ و شریتی تاكسی هەرێمی كوردستان، كە ئێستە لە قۆناغی تەواو بوندایە تاكسی هەر شارێك لۆگۆ و شریتی تایبەت بە خۆی دەبێت تا بتوانرێت بەشێوەیەكی دروست كارەكانیان لە خزمەتی هاووڵاتییان بێت.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەیش كراوە، ئێستە تێكەڵییەك لە كاری تاكسی هەیە و تاكسی ناو شار و هێڵی نێوان شارەكان جیا ناكرێتەوە بۆیە لە ڕێگەی ئەو لۆگۆ و شریتەوە تاكسییەكان جیا دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گواستنەوەی هەولێر هیچ وادەیەكی دیاری نەكردووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی لۆگۆ و شریتی تاكسی، بەڵام ئاماژەیان بەوە كردووە لە ساڵی ڕابردووەوە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەیەن.

ئێستە تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان سەرجەمیان یەك ڕەنگ و یەك جۆر لۆگۆیان پێوەیە، بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە لۆگۆی تاكسییەكان جۆراوجۆر دەبێت و لە یەكتر جیا دەكرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشۆرێ به‌غدا.. مۆشه‌كێن مۆرته‌ر 4 زاڕۆ و ژنه‌ك ل كه‌مپا ئه‌لسه‌لام كوشتن

Lalish Duhok

رۆژێن دی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ ناهێن ده‌رخستن

Lalish Duhok

وه‌زیرێ په‌روه‌ردێ‌: هه‌تا نوكه‌ پتر ژ 152 هزار قوتابییان ناڤێن خۆ بۆ پۆلا ئێكێ بنه‌ره‌تی تۆمار كرینه‌

Lalish Duhok