شبكة لالش الاعلامية

خۆ ژ تووشبوونێ ب 12 جۆرێن شێرپەنجێ بپارێزە

خۆ ژ تووشبوونێ ب 12 جۆرێن شێرپەنجێ بپارێزە

وشه‌:
توێژینەوەیەكی كەنەدایی دەری دەخات كە لە رێگەی دابەزاندنی كێشەوە دەتوانین خۆمان لە تووشبوون بە 12 جۆری شێرپەنجە بپارێزین كە ئەوان پێوەستن بە زیادبوونی كێشی لەشەوە.

توێژەرانی زانكۆی كالگاری لە هەرێمی ئەلبیرتای كەندی دووپاتیان كردەوە كە بەڵگەی بەهێز هەن ئاماژە بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە دەكەن كە ئەوان پێوەستن بە زیادبوونی كێشی لەش و ئاماژەیان كرد هەندێك لەو حاڵەتانە قۆڵۆن و ناوپۆشی منداڵدان و گورچیلەكان و سوورنچك دەگرنەوە.

دارین برینیر سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە و مامۆستای زانستی لووەكان لە زانكۆی كالگاری رای گەیاند كە دەیان هەزار هاووڵاتیی كەنەدایی هۆكاری تووشبوونیان بە شێرپەنجە بەهۆی زیادبوونی كێشیانەوە دیاری كراوە و روونی كردەوە تیمەكەیان لەو توێژینەوەدا پشتی بە داتای دەستەی ئاماری فەرمیی كەنەدایی و تۆماری كەنەدایی بۆ شێرپەنجە بەستووە.

برینیر روونی كردەوە، ئەگەر لە ماوەی 25 ساڵی داهاتوودا ژمارەی هاووڵاتییانی كەنەدایی كە كێشەی زیادبوونی كێشیان هەیە بۆ نیوە كەم بكرێتەوە، ئەوە كەمبوونەوەیەكی زۆری حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەدی دەكەین.

سەرچاوە: ئەلدەستوور

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فلمێ كلاسیكۆ بۆ ده‌ما حه‌فتیه‌كێ دێ ل دهۆكێ هێته‌ نیشاندان

Lalish Duhok

ڤان خال ب تووندى هێشرش دكه‌ته‌ سه‌ر فيفايێ

Lalish Duhok

خۆبەخشان رۆلەكێ‌ كاریگەر د كارەساتا شنگالێ‌ دا هەبوویە

Lalish Duhok