شبكة لالش الاعلامية

سۆفی: هەیکەلێ حکوومەتێ دێ ئێته‌ بچووکكرن

سۆفی: هەیکەلێ حکوومەتێ دێ ئێته‌ بچووکكرن
ھەولێر-KDP.info-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد گوتی، بەدەر لە پڕۆژەی چاکسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری مووچە و خانەنشینی، ئێستا دیراسەی ئەوە دەکرێت، ھەیکەلی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بچووک بکرێتەوە و دەکرێ حکوومەت بە١٠ بۆ ١١ وەزارەت بەڕێوە ببرێت.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ماوەیەکی زۆرە دەستی بە پرۆسەی چاکسازی کردووە لە ھەموو بوارەکان و لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژەیەکی ئامادە کرد بۆ چاکسازی لە بواری مووچە و خانەنشینی و ئێستا ئەو پرۆژەیە لە پەرلەمانە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و دراوەتە لیژنەکان بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیانی لەبارەوە ئامادە بکەن و بەدەر لەو پڕۆژەیە ئێستا حکوومەت دیراسەی ئەوەش دەکات، کە ھەیکەلی خۆی بچووک بکاتەوە.

لەم بارەیەوە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد، فرسەت سۆفی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “پڕۆژەی چاکسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و لە لیژنەکانە و ڕاپۆرتی لەبارەوە ئامادە دەکرێت و ھەرکاتێک ڕاپۆرتەکان تەواو بوون، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت و پەسەند دەکرێت و ئێمەش وەکو فراکسیۆنی زەرد پشتگیری لەو پرۆژەیە دەکەین.”

لەبارەی بچووکردنەوەی ھەیکەلی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، فرسەت سۆفی، کە خۆی ئەندامی لیژنەی چاکسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە گوتی:، “ئێستا کار دەکرێت بۆ بچووکردنەوەی ھەیکەلی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چاوەڕێ دەکرێت حکوومەت بیکاتە پڕۆژە و بۆ ئێمەی ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی پەسەندی بکەین.”

سۆفی ڕوونیشی کردەوە: “زۆر زەروور و پێویستە ھەیکەلی حکوومەتی ھەرێم بچووک بکرێتەوە و دەکرێ حکوومەت بە ١٠ بۆ ١١ وەزارەت بەڕێوە ببرێت، بەڵام ئێستا ئەو پڕۆژەیە لە دیراسەکردندایە و لە لایەن حکوومەتەوە کاری لەسەر دەکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زيرێ دارايى: پرۆژێ چاكسازيێ دێ ژيانا مووچه‌خۆران باشتر لێكه‌ت

Lalish Duhok

وه‌زیرێن كورد ڤه‌گه‌ریانه‌ به‌غدا

Lalish Duhok

باڵيۆزا ئه‌مریكا ل عێراقێ: داعش هێشتا مه‌ترسی و‌ گەفە بۆ سه‌ر عێراقێ

Lalish Duhok