شبكة لالش الاعلامية

ئه‌مریكا رێ بۆ هاتنا په‌نابه‌رێن عێراقێ ڤه‌كر

ئه‌مریكا رێ بۆ هاتنا په‌نابه‌رێن عێراقێ ڤه‌كر
باسنيوز:

له‌ تازه‌ترین هه‌ڵوێستیدا به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ باری نائاسایی له‌سه‌ر هاتنی هاووڵاتیانی 11 ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرتووه‌، كه‌ پێشتر قه‌ده‌خه‌ كرابوون، لەنێویاندا عێراقیش هەیە.

وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا دوێنێ دووشه‌مه‌ چه‌ند رێنماییه‌كی تازه‌ی ده‌كرد، چه‌ند پێداچوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ تێیدا باری نائاسایی له‌سه‌ر 11 وڵات هه‌ڵگیراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ناوی هیچ وڵاتێك نه‌هاتووه‌، به‌ڵام رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری كۆچبه‌ران له‌ ئه‌مریكا ناوی وڵاته‌كانی ئاشكرا كردووه‌ و نووسیویه‌تی كه‌ وڵاته‌كان زۆربه‌یان وڵاتانی ئیسلامیین له‌ نێویشاندا ناوی عێراق هەیە.

كریستین نیلسن وه‌زیری ئاسایشی ناوه‌خۆی ئه‌مریكا ئەوەشی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌ی هاتنی كۆچیبه‌ران بۆ ئه‌مریكا كراوه‌ و له‌مه‌ودا رێوشوێنی تازه‌ په‌یره‌وه ده‌كرێ، ئامانج له‌م رێگه‌گرتنه‌ی پێشووش بۆ قه‌ده‌خه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ بەنیازی كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌ روویان له‌ ئه‌مریكا دەكرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

32 سال لسه‌ر وه‌غه‌را ئيدريس بارزانى ده‌ربازبوون

Lalish Duhok

ناڤه‌ڕۆکا کۆنفرانسێ رۆژنامەڤانيێ مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی

Lalish Duhok

كۆمپانیه‌ك خزمەتگوزاریا ئەلیكترۆنی تەكسی دئينتە كوردستانێ

Lalish Duhok