شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکا لژنا روودانێن ١٦ی ئۆکتۆبەر: ھۆکارێن ڤه‌کێشانێ ئاشکه‌را دکەین

سەرۆکا لژنا روودانێن ١٦ی ئۆکتۆبەر: ھۆکارێن ڤه‌کێشانێ ئاشکه‌را دکەین
هەولێر-KDP.info-

سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاشکرای کرد، لیژنەکەیان لە بەردەوامە لە ئەرکەکانی و، بڕیارە سەردانی کۆی میحوەرەکانی پێشمەرگە بکات و، ھۆکاری کشانەوەی پێشمەرگە و دروستبوونی رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر بخەنە ڕوو.

دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە بە خیانەت ناو دەبرێ، پەرلەمانی کوردستان بڕیاری پێکھێنانی دوو لیژنەی دەرکرد، یەکێک لەو لیژنانەی تایبەتە بەو پرسەوە، لیژنەی کاروباری پێشمەرگەیە.
شیلان جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لەوبارەوە بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند “بەرلەوەی من وەک سەرۆکی لیژنە دەست بە کارەکانم بکەم، برادەران لە لیژنەکە سەردانی ھەندێ میحوەری پێشمەرگەیان کردبوو و زانیارییان کۆ کردبووەوە لەبارەی پاشەکشەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھۆکاری کشانەوەیان لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتردا، بەڵام کە بەندە دەستبەکار بوو، بڕیارمان دا، ئەو میحوەرانەش بەسەر بکرێنەوە کە لیژنەکە لێکۆڵینەوەی لییان نەکردووە.”
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەڵێ “بڕیارە لە رۆژانی دابێ، لیژنەکەمان سەردانی ھەموو ئەو میحوەرانەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات، کە پێشتر سەردانیان نەکراوە و زانیاریی تەواو لەبارەی رووداوەکە کۆ دەکەینەوە.”

شیلان جەعفەر کە ھاوکات سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەیە لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێ، دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان و گەیشتن بە ئەنجام، لیژنە راپۆرتێکی ورد لە بارەی ھۆکارەکانی رووداوەکە دەخاتە ڕوو، گوتیشی “لەگەڵ ئێمەشدا لیژنەیەکی دیکەی ھەموو فڕاکسیۆنەکان ھەیە، ئەوانیش کارەکانیان تەواو دەکەن و ئینجا پەرلەمان لە چوارچێوەی ئەو راپۆرتانە بڕیاری خۆی دەدات چی دەکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زیانێن راگرتنا نەفتا هه‌رێما کوردستانێ نێزیكی پێنج ملیار دۆلارانه‌

Lalish Duhok

سیروان بارزانی: مەترسيێن داعش بەردەوامن و ڤالاهيا ئەمنی هەیە

Lalish Duhok

حکوومەتا عێراقێ: تەڤاهيا پاشماوه‌يێن چەکێ کیمیایى  هاتينه‌ ژناڤبرن

Lalish Duhok