مهزنێ جیهانێ مر
خەندان- 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە فرانسیسکۆ نۆنیز ئۆلیڤێرا لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئیسپانیا کۆچی دوایی کرد و وەک بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان ناوزەد کراوە.
ئۆلیڤێرا لە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو لە ماڵەکەی خۆیدا بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان دەکات و دڵی لە لێدان دەکەوێت، ئەو پیاوە تەمەنی 113 ساڵ بووە، دوای مردنیشی دەبرێتەوە بۆ گوندی بینفینیندا لە بەتلیوسی باشووری رۆژئاوای ئیسپانیاو لەزێدی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.
ئەنتۆنیۆ کارمینیای ئەنجومەنی گوندی بینفینیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل رایگەیاندووە “مردنی فرانسیسکۆ وەک کارەساتێکی دڵتەزێن تەماشا دەکەن، چونکە مانایەکی فراوانی بۆ ئەوان هەبووەو نوێنەرایەتی گوندەکەی ئەوانی کردووە بۆ ئەوەی بەجیهانیان بناسێنێت.
لە 13ی دیسەمبەری ساڵی رابردوودا فرانسیسکۆ یادی لەدایکبوونی 113 ساڵەی بۆ کرایەوەو خێزانەکەی لەو ئاهەنگەیدا ئامادەبوون، ناوبراو خاوەنی چوار منداڵەو نۆ کوڕەزا و کچەزای هەیەو ئەوانیش بەتێکڕا 15 منداڵیان هەیە.
ئۆلیڤێرا لە ژیانی خۆیدا زیاتر پشتی بەخواردنە گیاییەکان بەستووە بۆ ژەمەکانی و رۆژانەی یەک کوپ شەرابی ترێی سووری خواردووە، ئەوەش دەکەنە هەوێنی تەمەنە درێژەکەی.
بەشێوەیەکی گشتی گومان لەسەر بەتەمەنترین کەسەکانی جیهان هەیەو هەندێک پێیانوایە خەڵکانێکی تر هەن زۆر بەتەمەنترن، بەڵام مێژووەکەیان نادیارەو بەو هۆیەوە ناتوانراوە تەمەنی راستەقینەیان بزاندرێت، بەڵام فرانسیسکۆ بە ناسنامەی فەرمی 113 ساڵ تەمەنیەتی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
