شبكة لالش الاعلامية

بڤى جۆرى باوه‌ريا زه‌لامى ب دەست ڤه‌ بينە

بڤى جۆرى باوه‌ريا زه‌لامى ب دەست ڤه‌ بينە
SNN:

پەیوەندی ھاوسەرێتی ھاوسەنگ لەنێوانی ژن و پیاودا پشت بەچەندین بوار دەبەستێت و ھەرگرفتێک لەم بابەتەدا ناھاوسەنگی و دۆخێکی مەترسیدار دروست دەکات کەدەبێتە ھەرەشە بۆ پەیوەندیی ھاوسەرێتی.
بەوپێیەی ژن نیوەی کۆمەڵ و لایەنێکی گرنگی پەیوەندیی ھاوسەرێتییە دەبێ متمانەی بەخۆی ھەبێت بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی پێویست بۆ ژیانی ھاوسەرێتی خۆی و لەپێناو بەدیھێنانی متمانە بەخۆبووندا دەبێ ژنان پەیڕەویی ئەم رێنماییانە بکەن کەوێب سایتی (فامیلی شەیر) ئاماژەی پێ کردووە:
١. لیستی باشییەکانت ئامادە بکە و پشت ببەستە بەلێھاتویی و خاڵە ئەرێنییەکانت بۆ بەدەستیەَنانی متمانە بەخۆت.
٢. خۆت لەبیروبۆچوونە نەرێنییەکان بەدووربگرە لەبارەی کەسایەتییتەوە تا کاریگەری نەکاتە سەرت و کەسایەتیت لاواز نەکات.
٣. گەشبین بە: ئەمەش دۆخێکی ئارام و سەلامەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژیانت بەردەست دەکات تا داھێنان و پەرەبەخۆ بدەیت و سەرنجی کەسی بەرامبەر رابکێشیت.
٤. ئازا و بوێربە چونکە پیاو ئەم تایبەتمەندییە لەبەرچاو دەگرێ بۆ دیاریکردنی ھاوسەری ژیانی.
٥. باشترە کات نا کاتێک بیر بکەیتەوە تا بیر و بۆچوونەکانت رێک بخەیت و پلان بۆ خۆت دابنێیت

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ساخلەتێن ژنا کورت ژ یا بلند د جودانە

Lalish Duhok

خوریانا لاشی ئاریشەیێن دەروونی ل دووڤ خوە دھێلیت

Lalish Duhok

ب ئێكجارى داويێ ب نەخۆشيا كۆلۆنێ بينە

Lalish Duhok