شبكة لالش الاعلامية

زیانێن دى يێن جگەرا ئەلیکترۆنی ئاشکه‌رابوون

زیانێن دى يێن جگەرا ئەلیکترۆنی ئاشکه‌رابوون
SNN: 

لەم چەند ساڵەی دواییدا دیاردەی کێشانی جگەرە ئەلیکترۆنییەکان بەرەو زیادبوون ڕۆیشتووە، ھەندێک کەس وادەزانن بە دوورکەوتنەوە لە جگەرەی ئاسایی و نێرگەلە کێشان و جێگرتنەوەی بەجگەرە ئەلەیکترۆنیەکان کە پێشی دەڵێن ڤەیپ زیانیان بەر ناکەوێت یان زیانەکان کەم دەبێتەوە.
جگەرە ئەلیکترۆنییەکان بە چەند تامی جیاواز ھەیە و بۆنێکی خۆشی ھەیە وەک بۆنی میوەکان بۆیە زیاتر سەرنجی گەنجان ڕادەکێشێت، ھەروەھا ھەڵگرتنی لە گیرفان و بەکارھێنانی ئاسانە.
لەم دواییانەدا کۆمەڵێک توێژینەوە ئاشکرای کردووە ئەم جگەرە ئەلیکترۆنیانە دەبنە ھۆی زۆر نەخۆشی و زیانی تەندروستی وەک شێرپەنجە، زیادبوونی نەخۆشیەکانی دڵ.
ھەروەھا لە زانکۆی نیویۆرک توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە کاتێک لەم جگەرە ئەلیکترۆنیانەوە نیکۆتین ھەڵدەمژرێت، دەگۆڕدرێت بۆ چەند ماددەیەکی کیمیایی کە ڕەنگە زیان بە بۆماوەیی مرۆڤ DNA بگەیەنێت لە دڵ و سییەکان و میزەڵداندا. لە توێژینەوەکەدا میزەڵدان و سی مرۆڤ تاقیکراوەتەوە کاتێک دەدرێنە بەر جگەرە ئەلیکترۆنییەکان، وە چاودێری کراوە تاوەکو زیانەکان بینراوە.
ئاشکرایە کە ھەموو جۆرەکانی جگەرە و نێرەگەلە کێشان زیانی ھەیە، ھەرچەندە پێشتر وەتراوە کە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان زیانی کەمترە وەک لە جگەرەی ئاسایی بەڵام توێژەران ئاگادارییەکی زۆری خەڵک دەکەن لەم جگەرە ئەلیکترۆنیانە و دەڵێن زۆر مەترسیدارە بۆ تەندروستی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب به‌لگه‌..بوونه‌وه‌رێن ئاسمانی ‌هاتينه‌ سه‌ر عه‌ردى

Lalish Duhok

سالانە نێزیکی دوو ملیۆن زارۆك ژبه‌ر پیسبوونا ژینگەهێ دمرن

Lalish Duhok

دێ چاوا زانی کو کەسەک حەشتە دکەت

Lalish Duhok