شبكة لالش الاعلامية

كۆمسیۆنا هه‌لبژاتنان: هه‌تا نهۆ 80% تۆمارا ده‌نگده‌ران هاتيه‌ پاقژكرن 

كۆمسیۆنا هه‌لبژاتنان: هه‌تا نهۆ 80% تۆمارا ده‌نگده‌ران هاتيه‌ پاقژكرن 
باسنيوز:

گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا 80%ى تۆمارى ده‌نگده‌رانیان پاك كردووه‌ته‌وه‌، ئاشكراشی ده‌كات، كه‌ چه‌ند داواكارییه‌كیان داوه‌ته‌ حكوومه‌ت و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن.

شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “كۆمه‌ڵێك داواكاریمان داوه‌ته‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاومان ڕوون بێت و كارئاسانی بێت بۆ كاره‌كانمان له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌وانه‌ دابینكردنى بودجه‌، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دیاریكردنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ داواى ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ى ئه‌وه‌شه‌وه‌ كردوه‌، كه‌ هاووڵاتییانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن؟.

گوته‌بێژه‌كه‌ ئاشكراشى كرد، له‌ دواكۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، دوو پێشنیاز كراوه‌ بۆ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ( 6 / 7 یان 6 / 9 / 2018 )، به‌ڵام یه‌كلایى بوونه‌وه‌ى واده‌كه‌، هه‌ماهه‌نگى و كۆده‌نگى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى پێویسته‌.

ڕونیشیكرده‌وه‌ تا ئێستا 80%ى تۆمارى ده‌نگده‌ران پاككراوه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ته‌واوكردنى به‌شه‌كه‌ى تر به‌رده‌وامه‌و، گوتیشی: “وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كانیش به‌ڵێَنى هه‌ماهه‌نگى زیاترى ئه‌و كاره‌یان پێداوین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەتەوەيێن ئێكگرتى: داعش 100هەزار وه‌لاتى وەک قەلغانا مرۆڤى ل مووسلێ بکاردئينت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ عێراقێ پرۆژە یاسايا بودجا 2018ێ پەسندکر

Lalish Duhok

په‌روه‌رده‌ ژماره‌كا پلێن دامه‌زراندنێ رادگه‌هینیت

Lalish Duhok