شبكة لالش الاعلامية

پارتی دێ سەربەخۆ پشكداريێ د هەلبژارتنێن عێراقێ دا کت

پارتی دێ سەربەخۆ پشكداريێ د هەلبژارتنێن عێراقێ دا کت

رووداو- هەولیر

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراقی، تاوەکو 15-2-2018 درێژکردەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت:” تاوەکو ئێستا بڕیار وایە پارتی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.”

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “تاوەکو ئێستا پارتی بەتەنیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکات. هەرچەندە پارتی بڕیاریداوە لە کەرکووک هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکات، بەڵام لە حاڵەتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و گەڕانەوەی پێشمەرگە رەنگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەین.”

رزگار حەمە ئەمین، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 8-2-2018 دا، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، تاوەکو کۆتایی دەوامی رێککەوتی 15-2-2018 درێژبکاتەوە، ئەم وادەیە کۆتاییەو جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە”.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکان رۆژی 10-2-2018 -ی وەک دوایین وادە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن دیاری کردبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تورکیا و رووسیا ل سەر پلانا ئاگربەستێ ل سووریا رێککەفتن

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ بڕيارا دامه‌زراندنا ته‌خه‌كا وه‌لاتيان ب شێوه‌يێ گرێبه‌ست دا

Lalish Duhok

22ى هه‌يڤێ زه‌نگا خووندنێ ل هه‌رێما كوردستانێ دێ لێده‌ت 

Lalish Duhok