شبكة لالش الاعلامية

خەسرۆ گۆران: ل کەرکووکێ پشكداریێ دهەلبژارتنان دا ناکەین

خەسرۆ گۆران: ل کەرکووکێ پشكداریێ دهەلبژارتنان دا ناکەین
هەولێر-KDP.info-

ئەمڕۆ دواوادەی رادەستکردنی لیستی لایەنەکانە بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادەنەکانی عێراق، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتییش، تەواوبوونی لیستەکانیان رادەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ رادەستی کۆمسیۆنی دەکەن.

خەسرۆ گۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لیستی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەواو کردووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە رادەستی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەکەن.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەیشی دا، لە پارێزگای کەرکووک بەشداریی هەڵبژاردن ناکەن، بەوپێیەی وەک پارتی داوایان لە لایەنە سیاسییەکانی تر کردووە، بە یەک لیست بەشدار بن، بەڵام ئەو یەکلیستییە نەکرا.

جیاوازتر لە لایەنەکانی تر، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆک لیستی دیاری نەکردووە، وەک گۆران هێمای بۆ کرد، لەبەر درووستنەبوونی جیاوازییە، چونکە هەمووان کادیری لێهاتووی پارتین و جیاوازییان نییە.

رێژەی کاندیدکردنی ئافرەت لە لیستەکاندا، بە لە %25 خەمڵێندراوە، هاوکات بۆ دووبارە کاندیدکردنەوەی هەندێ لە پەرلەمانتارەکانی پێشوویش، گوتی: “چەند پەرلەمانتارێکی پێشووی هەرێمی کوردستان و، چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی پێشووی نوێنەرانی عێراقمان کاندید کردووەتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەشار كیكی سەره‌دانا پەرلەمانێ كوردستانێ دكت

Lalish Duhok

داعش ب 90ملیار دۆلارا زیان گه‌هانديه‌ عێراقێ 

Lalish Duhok

نیازا خراپا بەغدا بەرامبەر ھەرێما كوردستانێ ئاشكرا دبت

Lalish Duhok