شبكة لالش الاعلامية

ڤیان ده‌خیل: 85% ئاوارێن ئێزدی ژبەر په‌كه‌كێ و حه‌شدێ ڤه‌نه‌گه‌رياينه‌ شنگالێ

ڤیان ده‌خیل: 85% ئاوارێن ئێزدی ژبەر په‌كه‌كێ و حه‌شدێ ڤه‌نه‌گه‌رياينه‌ شنگالێ
باسنيوز:

ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزەكانی په‌كه‌كه‌وه‌، 85%ی ئاوارە كوردە ئێزیدیەكان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان لە شنگال.

ڤیان ده‌خیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ تا ئێستە 3200 هاووڵاتیی كوردی ئێزیدی بێ سه‌روشوێنن و هه‌ندێكیشیان بۆ بازرگانی ره‌وانه‌ی سووریا و توركیا كراون و زۆرێك له‌ منداڵان له‌ كه‌مپه‌كاندا به‌ بێ باوك و دایك ده‌ژین.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه‌ پێكهاته‌كان بپارێزێت و ناكۆكیی تائیفیش وای كرد كه‌ داعش له‌ عێراق سه‌رهه‌ڵبدات و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانیش بكاته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان په‌نایان بۆ وڵاتانی دیكه‌ بردووه‌ به‌ تایبه‌تی كریستیان و ئێزدییه‌كان.

ڤیان ده‌خیل گوتی 85%ی هاووڵاتیانی كوردی ئێزیدی خەڵكی شنگال له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و به‌هۆی كۆنترۆلكردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزەكانی حه‌شد و په‌كه‌كه‌وە ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كەسایەتیێن جڤاكی یێن گوندێ بێبانێ سوپاسیێن خەلکێ گوندی دگەهیننە”شێخ شامۆ”

Lalish Duhok

بروسكا بەهیداریێ‌‌

Lalish Duhok

شاندەکێ بنگەهێ لالش سەرەدانا ئۆلدارێ ئێزدیان یێ ناڤدار “فه‌قير خدر به‌ره‌كات کسو”کر

Lalish Duhok