شبكة لالش الاعلامية

بڕیارا دابەشکرنا 11 هەزار پارچێن ئه‌ردى هاته‌ دەرکرن

بڕیارا دابەشکرنا 11 هەزار پارچێن ئه‌ردى هاته‌ دەرکرن

رووداو – هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دابەشبکرێن. وەزیری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەڤانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 21-2-2018، قوباد تاڵەبانی بە سیفەتی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت واژۆی لەسەر بڕیاری دابەشكردنی 11 هەزار 141 پارچە زەوی كرد بۆ خانەوادەی شەهیدان ‌و رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال ‌و زیندانییانی سیاسی”.

بەگوتەی سەمیر هەورامی، دوای دەرکردنی بڕیارەکە وەزارەتی شارەوانی دەست بە دابەشکردنی پارچە زەوییەکان دەکات. باسی لەوەش كرد کە بڕیارەکە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و زەوی بەو خانەوادانە دەدرێت کە سوودمەندنەبوونە و پێشتر زەوییان وەرنەگرتووە.

هاوكات مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا وردەكاریی چۆنییەتی دابەشكردنی ئەو زەویانەی خستەڕوو. گوتیشی: “بەپێی بڕیارەكە 5 هەزار‌ و 69 پارچە زەوی بۆ رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال، 3 هەزار‌ و 398 پارچە زەوی بۆ خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر ‌و 2 هەزار و 674 پارجە زەویشیان بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخانکراون”.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەڤانییەكەدا وەزیری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوەكان ئەوەشی خستەڕوو پێشتریش فەرمانێكی دیكە هەبووە بۆ دابەشكردنی 10 هەزار پارچە زەوی دیكە بۆ كەسوكاری شەهیدان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داخوازا ئامادەكرنا لیستا موچێ سێ هه‌يڤێن موچەخۆران دئێته‌ كرن 

Lalish Duhok

وه‌زیرێ په‌روه‌ردێ: بێهنڤه‌دانا بهارێ دێ وه‌كى خۆ بیت

Lalish Duhok

ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆن ب کۆنترۆلکرنا عەفرینێ ب داوی ناھێت

Lalish Duhok