شبكة لالش الاعلامية

ل هەرێما کوردستانێ بنگەهێن دەنگدانێ بۆ ئاواران دئێنه‌ ڤه‌كرن 

ل هەرێما کوردستانێ بنگەهێن دەنگدانێ بۆ ئاواران دئێنه‌ ڤه‌كرن 
باسنيوز:
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد كە ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عێراق بنكەی تایبەت بۆ ئاوارەكانی ناو هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

عەلی قادر، بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: “بەهۆی بارودۆخی ئەمنی چەند ساڵێك لەمەوپێشی عێراق و شەڕی داعش ،ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی ناوچە و شارە جیاوازەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستانن، كە هاوشێوەی هاووڵاتیانی دیكە مافی دەنگدانیان هەیە”.

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن گوتیشی: “كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری داوە كە چەند بنكەیەكی دەنگدان بۆ ئەو ئاوارانە بكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەو هاووڵاتییانە دەبێت كارتی دەنگدانیان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن پێ بێت و هاوكات دەبێت دەنگ بدەنە كاندیدانی سنووری پارێزگاكانیان”.

دەربارەی دەنگدانی هاووڵاتیان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، عەلی قادر ئاشكرای كرد كە پێویستە ئەوانیش لە ڕێگەی سایتی كۆمسیۆنەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن و زانیاریی ناو تۆمارەكە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن لەسەر كاغەز ببەن بۆ بنكەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن”.

بڕیارە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 4/14 دەست پێ بکات و ڕێکەوتی 2018/5/12ش لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ پەروەردێ ل دۆر درێژكرنا بهێنڤه‌دانا فه‌رمی رۆنكرنه‌كێ دده‌ت

karwanhaji

سەرۆكێ پارتا كرێكارێن بریتانیا: ”كوردا مافێ خۆ هه‌يه‌ سەربەخۆ بن”

Lalish Duhok

بارانبارین دەست پێدەکات

Lalish Duhok