هەوايێ پیسێ مال دبتە ئهگهرێ قەلەويێ
رووداو-هەولێر
پزیشکانی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا دەڵێن کەشی تۆزاوی نێو ماڵ دەبێتەهۆی قەڵەوی.
د.هێزەر ستاپلیتۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، پێویستە زۆر گرنگی بە هەوای نێو ماڵ بدرێت چونکە بەردەوام هەڵمژینی ماددە تۆزاوییەکانی هەوای نێو ماڵ زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیێنێت، لەم توێژینەوە بۆیاندەرکەوتووە هەوای تۆزاوی نێو ماڵ دەبێتەهۆی قەڵەوبوون.
پزیشکە ئەمریکییەکان روونیدەکەنەوە ئەو ماددە کیمیاییانەی لەنێو هەوای ماڵدا هەن دەبنەهۆی گۆڕینی وەرگرەپرۆتینێک بەناوی (PPAR)، کە ئەم وەرگرە پرۆتینییەش بەرپرسە لە زیندەکرداری سووتاندی چەوری لەنێو چەوورییە خانەکان، گۆرینی ئەم وەرگرەپرۆتینییەش دەبێتەهۆی تێکچوونی زیندەپاڵی چەورییەکان و کۆبوونەوەی چەورییەکان، سەرەنجام قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.
پزیشکانی بواری کیمیایی ژیانی لە ئەمریکا رێنمایی خەڵک دەکەن بەردەوام ماڵەکانییان پاکبکنەوە و گرنگی بە هەوای نێو ماڵ بدەن، ئەوان دەڵێن تەنۆلکە پیسکەرەکانی نێوماڵ زۆرترین مەترسییان لەسەر منداڵان دەبێت، جگ لەوەی رێگە بۆ قەڵەوبوون خۆشدەکەن، هۆکاری چەند نەخۆشییەکی دیکەی وەک هەوکردنی سییەکان، رەبۆ و هەناسەتەنگین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
