ده‌وله‌مه‌نترین كه‌سێ جیهانێ بۆ سالا 2018 هاته دياركرن
كوردستان تیڤی:
هه‌موو ساڵێك گۆڤاری فۆربیس، ریز به‌ندی كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان ساڵ ده‌ست نیشان ده‌كات، یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بریتییه له‌سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكی كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆنه.
شایانی باسه گۆڤاری فۆربیس یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانی دیاری كرد كه‌بریتین له جه‌یف بیزۆس كه سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكیه و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆنه و كار له‌بواری بازرگانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كات و سامانه‌كه‌ی زیاتره له 110 ملیار دۆلار.
دووه‌م كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانی به‌ناوی “بیڵ گه‌یتس” و سامانه‌كه‌ی زیاتره له 90 ملیار دۆلاره ، كه‌سی سێیه‌میش ناوی “وارین بافیت” سامانه‌كه‌ی زیاتره له 84 ملیار دۆلار.
گۆڤاری فۆربیس بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داره‌كانی وڵاتی سعودیای ناونه‌هێناوه.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
