شبكة لالش الاعلامية

” دوو هەزار چەكدارێن داعش ل سنوورێ كەركووك ماينه‌”

” دوو هەزار چەكدارێن داعش ل سنوورێ كەركووك ماينه‌”

رووداو- هەولێر

بەرپرسێكی پێشووی ئەمنیی شاری كەركووك وای مەزەندە دەكات نزیكەی 2000 چەكداری داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك مابن و دەڵێت رۆژانە مەشق و راهێنان دەكەن، هەر كاتێك بیانەوێ‌ دەتوانن لەنێو كەركووك چالاكی بكەن، چونكە هیچ رێگرێكیان لەبەردەمدا نییە.

سێ‌ مانگ لەمەوبەر، حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، سەركەوتنی تەواوەتی بەسەر چەكدارانی داعش راگەیاند كە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ، سێ‌ پارێزگا و چەندین شار و شارۆچكەیان لەژێر كۆنترۆڵدا بوو، بەڵام تاوەكو ئێستاش بە سەتان چەكداری داعش لە دەوروبەری شار و شارۆچكەكان تەراتێن دەكەن. گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا نایشارێتەوە كە تاوەكو ئێستاش داعش شانەی نووستووی لەنێو شارەكاندا هەیە.

عەمید سەرحەد قادر كە تا پێش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركووك بوو و ئێستا كەسێكی دیكە لە شوێنەكەی دانراوە، لەبارەی جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك گوتی: “جموجۆڵی داعش لە سنووری داقووق لە نزیك گوندی زەرگە و ناحیەی رەشاد زیادبوون. شەوانە دەچنە نێو خەڵك و بە رۆژیش دەچنەوە پەناگەكانیان. لە چەند شەوی رابردووشدا لە گوندەكانی ئەلبومحەممەد و غێدە هێرشیان كردووەتە سەر هێزە عێراقییەكان. لە نزیك ناحیەی رەشاد تاوەكو چیای حەمرین و وادی خەنازیر زیاتر لە 20 چەكداری حەشدی توركمانیان كوشتووە و لە ناحیەكانی عەباسی و زابیش دەبینرێن و شەوانە هێرش دەكەن”.

بە گوتەی سەرحەد قادر، لە سنووری ناحیەی ریاز و گوندەكانی مەدینە و خەربەت عەزیز داعش هەیە و لە هێرشێكدا عەقید فازڵ، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیس و كوڕێكی و چەند پاسەوانێكیشیان كوشتووە.

هەر لەوبارەوە عەقید كاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دووز كە ئێستا بەرپرسی بنكەیەكی پۆلیسی كەركووكە، بە (رووداو)ی گوت: “لە سنووری ناحیەی رەشاد، حەویجە و ریاز، ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش هەن، هەروەها لە چەمەكانی رۆدخانە و كۆدەرە بە ئاشكرا دەبینرێن، بەڵام وەكو خاك هیچیان بەدەستەوە نییە و تەنیا كردەی كوشتن و تەقینەوە دژی هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی دەكەن، شەوانەش دەچنە نێو گوندەكان بۆ كۆكردنەوەی خواردن و خواردنەوە”.

لە حەویجە مەشق دەكەن

بە گوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەست سەرحەد قادر كەوتوون، ژمارەی چەكدارانی داعش لە سنووری حەویجە و دەوروبەری نزیكەی 2000 چەكدار دەبێت و رۆژانە مەشق و راهێنان دەكەن. هەروەها لەنێو شار و شارۆچكەكانیشدا شانەی نووستوویان هەیە و گرووپە توندئاژۆكانی وەكو نەقشبەندی و قاعیدە و راشیدینیش هاوكارییان دەكەن.

عەقید كاوە مەلا پەروێز دەڵێت: “لە كاتی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەدا داعش هیچ بەرگرییەكی نەكرد، كۆنتڕۆڵكردنەوەكەش بە رێككەوتن بوو، بۆیە ئەو چەكدارانەی لەو سنوورە بوون، هەموویان ماون و نەكوژراون”.

بورهان عاسی، ئەندامی لێژنەی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك پێشنیاز دەكات هێزە ئەمنییەكانی عێراق چیدی چاوەڕوان نەبن و دەست بە ئۆپەراسیۆن بكەن بۆ لەنێوبردنی پاشماوەكانی داعش، چونكە وەك ئەو دەڵێت “مەترسین بۆ سەر كەركووك و سەلاحەدین”.

بورهان عاسی بە (رووداو)ی راگەیاند: “چەكدارانی داعش لە هەندێك ناوچەی رۆژئاوای كەركووك هەن و پێویستە هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی فراوان بۆ لەنێوبردنیان لە ناوچەكانی رۆژئاوای كەركووك بكەن”. داواش لەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات ناوچەكانی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و كەركووك لەو چەكدارانە پاك بكەنەوە.

بەڵام محەمەد وەگاع، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا دەڵێت داعش وەكو رێكخراوێكی دەسەڵاتدار لە ناوچەكە كۆتایی هاتووە. ئەویش نایشارێتەوە كە هێشتا شانەی نوستوویان هەیە لە ناوچەكە، بەڵام دەڵێت “لەڕێگەی زانیاری هەواڵگرییەوە دەستگیریان دەكەین”.

مەترسی گەڕانەوەی داعش

عەمید سەرحەد قادر، باس لە مەترسیی ئەو چەكدارانە دەكات و دەڵێت: “مەترسیی گەڕانەوەیان هەیە، چونكە پێشتر ئەو خەڵكەی دەهاتنە كەركووك لەلایەن ئاسایش و پۆلیس لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرا و زانیارییان لەسەر كۆدەكرایەوە، پێشتر كەمپەكان لەژێر چاودێریدا بوون، بەڵام ئێستا چەكدارانی داعشی پارێزگاكانی دیكە و خەڵكێكی زۆریان ئێستا لە نێو كەركووكن، پێشبینی دەكرێت لە هەركاتێك كاژێری سفر دابنێن بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی”.

بەڵام عەقید روكن محەمەد وەگاع، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا دەڵێت چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا هیچ چالاكی و جووڵەیەكیان نییە، چونكە هێزە ئەمنییەكان گورزی پێشوەختەیان لێدەوەشێنن و بەردەوامیشن لەسەری، هەروەها ژمارەیەكی زۆری شانە نوستووەكانیشیان دەستگیر كردوون.

دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بۆ سەر پێگەكانی داعش، لە 3ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای نەینەوا و كەركووك دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری داعشیان راگەیاند، هەروەها لە باشووری رۆژئاوای كەركووك هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و چەكدارانی لیوای 56ی سەر بە حەشدی شەعبی ژمارەیەك چەكداری داعیشان لە ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە كوشت، پێشتر چەكدارانی داعش لە نزیك گوندی توێریە ئۆتۆمبێلێكی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵییان كردبووە ئامانج، دواتر هێزە ئەمنییەكان رووبەڕوویان بوونەوە و لە ئەنجامدا 4 چەكداری داعش كوژران.

رۆژی سێی ئەم مانگەش سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا لە ناوچەی بادوش لە رۆژئاوای شاری موسڵ، هێزەكانی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرا 17 چەكداری داعشیان دەستگیر كرد كە ژمارەیەكیان فەرماندەی ناسراو بوون و بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراون”. پێشتر لە ناحیەی بادوش لە رۆژئاوای موسڵ حەوت چەكداری داعش خاڵێكی پشكنینی سەر بە فیرقەی 20ی سوپای عێراقیان كردبووە ئامانج و بەوهۆیەوە 4 سەرباز كوژران و 2ی دیكەش بریندار بوون.

دوایین پەلاماری داعش بۆ سەر هێزە عێراقییەكان ئێوارەی رۆژی 11/3/2018 بوو كە بە گوتەی عەمید سەرحەد قادر، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزێكی حەشدی شەعبی لە ناحیەی رەشاد، لەو هێرشەدا چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ کەنالێن “ئێن ئاڕ تی” راگرت

Lalish Duhok

بانكا نێڤ ده‌وله‌تی ژ به‌شێ بودجا كوردستانێ نه‌رازییه‌

Lalish Duhok

ئه‌ندامه‌كێ لژنه‌یا دارایى: ده‌نگدان ل سه‌ر بودجه‌یێ ل شه‌مبیێ برێڤه‌ناچیت

Lalish Duhok