تورکیا بۆ ھێرشکرنا سەر قەندیلى دەست ب لڤينان كر
SNN:
سوپای تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراوان لەدژی پەکەکە لە قەندیل ئەنجامبدات و بەرپرسێکی یەکێتیش جموجۆڵی سوپای تورکیا لەناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و راشیدەگەیەنێت”قەندیل بەئاسانی کۆنتڕۆڵ ناکرێ”.
ھاوار ئامێدی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ئامێدی، بەSNNی راگەیاند: سوپای تورکیا لەناوچەکانی بەرواری و سەرزێڕی سەر بەقەزای ئامێدی، دەستیان بەجموجۆڵ کردووە، بەڵام تائێستا ھیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی دەستیپێنەکردوە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، قەندیل شوێنێکی زۆرسەختە و ھەر وائاسان نییە کە سوپای تورکیا بتوانێت ھێرشی بکاتەسەر و کۆنتڕۆڵی بکات، چونکە پەکەکە لەناو چیاکاندا سەنگەری تۆکمەی لێداوە، بەشێوەیەک نەک بە فڕۆکە و نە بەئۆتۆمبێلی سەربازیی ناتوانرێت ھێرشی بکرێتەسەر.
بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ئامێدی وتیشی”سوپای تورکیا لە فڕۆکەخانەی بامەڕنی، چەکی قورسی وەکو فڕۆکە و تانک و زریپۆشی ھەیە و بەلای تورکیاشەوە زۆرئاسانە ھەرکاتێک بیەوێت ھێز و چەکەکانیان لەناوچەکەدا زیاد بکەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
