شبكة لالش الاعلامية

بۆمبه‌كا زەبەلاح ل ئیتالیا هاته‌ ديتن 

بۆمبه‌كا زەبەلاح ل ئیتالیا هاته‌ ديتن 

وشه‌:
شارەزایان و پسپۆڕانی هەڵگرتنەوە و پووچەڵكردنەوەی بۆمب، توانییان بۆمبێكی زەبەلاحی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان بدۆزنەوە و بە بێ هیچ زیانێكیش بۆ ناو دەریا گواستیانەوە تا لەوێ بتەقێتەوە.

پاش ئەوەی كرێكاران دەستیان بە هەڵكەندن لە ناوچەیەیەكی دەریای ئەدریاتیكی كرد بە ئامانجی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەك، لەناكاودا بۆمبێكی زەبەلاحی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیان دۆزییەوە و هێزەكانی تەناهی و دامەزراوە پێوەندارەكانیان لێ ئاگەدار كردەوە.

دوای گەیشتنی هێزە تەناهییەكان و پسپۆڕانی بواری بۆمب بۆ شوێنەكە، هۆشدارییان بە خەڵك دا كە ناوچەكە بەجێ بهێڵن، بەوهۆیەوە زیاتر لە 23 هەزار كەس لە ناوچەكە دوور خراونەتەوە، بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێ، چونكە بۆمبەكە مەترسیی تەقینەوەی هەبوو، لەوكاتەی بۆ ناو قووڵایی دەریا دەیگوازنەوە.

بۆمبەكە كێشی 225 كیلۆگرام بوو، پسپۆڕان دوای گواستنەوەی بۆ ناو قووڵایی دەریا و شوێنێك كە زیان بە مرۆڤ نەگەیەنێت، ئاشكرایان كرد كە دوای 144 سەعاتی تر بۆمبەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتێكی دانراوەتەوە و دەتەقێتەوە.

هێزەكانی دەریایی ئیتاڵیا لە ڕاگەیەنراوێكدا دووپاتیان لەوە كردەوە، توانیویانە بۆمبەكە بە بێ كەوتنەوەی هیچ كێشەیەك بۆ ناوەڕاستی دەریا بگوازنەوە، تا ئێستەیش بۆمبەكە نەتەقیوەتەوە و هەمووان چاوەڕێن، بە سەلامەتی و بێ هیچ پاشماوەیەكی زیانبەخش بۆمبەكە بتەقێتەوە و كۆتا بەو گرفتە بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤستن لسەر لايێ چەپى ئەڤ کاریگەری هەیە بۆ جەستەيى

Lalish Duhok

ل ڤى باژێرێ كوردستانێ 15 سانتیمه‌ترێن به‌فرێ بارینه‌

Lalish Duhok

‌ژبەر ياريا پۆبجیێ گه‌نجه‌كی چار ئه‌ندامێن خێزانا خۆ کوشتن

Lalish Duhok