ده‌يكه‌كا لوبنانی 6 زارۆك پێكڤه بوون
K24- هه‌ولێر:
له حاڵه‌تێكی نامۆدا، ئافره‌تێكی لوبنانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌و وڵاته 6 منداڵی به‌یه‌كه‌وه بوون، ته‌ندرووستی هه‌رشه‌ش منداڵه‌كه و دایكه‌كه‌ش له‌وپه‌ڕی باشدیدایه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نه‌هاری لوبنانی، پێشتر ئه‌و ئافره‌ته دایكی 4 منداڵ بووه و، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ پلانێكیان بۆ پێنجه‌م سكپڕی نه‌بووه و، هیچ چاره‌سه‌رێكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه به‌بیستنی سكپڕیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی تووشی شۆك بوونه، به‌ڵام سوپرایزی گه‌وره ئه‌وه بوو كه پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندووه، 6 كۆرپه له‌ناو سكیدا هه‌یه.
پرۆسه‌ی له‌دایكبوونه‌كه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌دیس جاورجیۆسی زانكۆیی له شاری به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه و، رۆژنامه‌ی نه‌هار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “ئه‌و ئافره‌ته دوای بیستنی هه‌واڵی بوونی شه‌ش كۆرپه له‌ناو سكی، چه‌ندین هه‌ستی جیاوازی لا درووست ببوو، له‌وانه‌ش: ترس، دڵخۆشی، نامۆیی و سه‌رسوڕمان، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و هیچ چاره‌سه‌رێكی وه‌رنه‌گرتبوو، به‌بێ هیچ كوتانێكی ده‌ستكرد به 6 كۆرپه سكپڕه، بۆیه ئامانجی له‌پێشنه‌ی دوو هاوسه‌ره‌كه ته‌ندرووستی دایكه‌كه و تواناكه‌ی بووه، بۆئه‌وه‌ی هه‌رشه‌ش كۆرپه‌كه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بهێنێته دونیا، چونكه وه‌ك باوه، سكپڕی به زیاتر له كۆرپه‌یه‌ك، مه‌ترسی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌ی هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ش 3 منداڵی دیكه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بووه، ته‌نیا یه‌كیان به سرووشتی بووه”.
نه‌دیم حه‌جل، پزیشكی پسپۆری ئافره‌تان و له‌دایكبوون له‌مباره‌یه‌وه گوتی: “ئه‌مه حاڵه‌تێكی نامۆیه و تائێستا له سه‌رانسه‌ری جیهان 4 تا 5 حاڵه‌تی له‌مجۆره تۆماركراون، كاره‌كه به‌لای ئێمه‌وه سه‌خت بوو، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و ئافره‌ته سێ جاری دیكه‌ش به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی بووه”.
هه‌وره‌ها گوتیشی: “زۆر به‌وردی چاودێری ئه‌و حاڵه‌ته‌مان ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ دایكه‌كه دابین بكه‌ین و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر دایكه‌كه و كۆرپه‌كانیش به‌لاوه بنێین، دواجار له سێشه‌ممه‌ی رابردوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌مان ئه‌نجامدا، كه سكپڕییه‌كه ته‌نیا 7 مانگی ته‌واو كردبوو، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك ترسمان له له‌دایكبوونی پێشوه‌خته هه‌بوو و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێشتر چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرابوو. به‌ڵام سوپاس بۆ خودا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا و هه‌رشه‌ش منداڵه‌كه‌ش كه 3 كوڕ و 3 كچن، ته‌ندرووستیان زۆر باشه و، وه‌ك هه‌ر منداڵێكی دیكه‌ن كه له كاتی خۆیان له‌دایك ده‌بن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
