شبكة لالش الاعلامية

داخواز دئێته‌ كرن ئاکرێ ب فەرمی وەکو پایتەختا نەورۆزێ بێته‌ ناسين 

داخواز دئێته‌ كرن ئاکرێ ب فەرمی وەکو پایتەختا نەورۆزێ بێته‌ ناسين 
رووداو – ئاکرێ

هەرچەندە رەوشی سیاسی کاریگەری هەبووە لەسەر ئەوەی هەندێک گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی فێستیڤاڵی نەورۆزی ئاکرێدا بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەکرێت 25 هەزار کەس بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە رووبکەنە ئاکرێ و، داواش دەکرێت ئاکرێ بە فەرمی وەکو پایتەختی نەورۆز بناسرێت.

فێستیڤاڵی نەورۆزی ئاکرێ، ئەمساڵیش لەهەمان کات و شوێنی خۆی ئەنجامدەدرێت. لەیلا رەمەزان، چالاکڤانێکی خەڵکی ئاکرێیە و دەڵێ “ئامانجمان ئەوەیە: ساڵ بە ساڵ ژمارەی نەورۆزڤانان زیاتر ببێت، بۆ ئەوەی جوانیی نەورۆزی ئاکرێ ببینن”.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار، نزیکەی 25 هەزار گەشتیار لە نەورۆزی ئەمساڵدا روودەکەنە ئاکرێ، بەمەش ژمارەی گەشتیارانی ئەمساڵ زیاتر دەبێت بەراورد بە نەورۆزی ساڵی رابردوو، کە 15 هەزار کەس سەردانی ئاکرێیان کردبوو.

ديدار ره‌مه‌زان، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئاکرێ دەڵێ “پێشبینی دەکەین ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتری خەڵک لە نەورۆزدا سەردانی ئاکرێ بکەن، پێشبینی دەکەین ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نەورۆز، روو لە ئاکرێ بکەن”.

خەڵکی ئاکرێ ناسناوی پایتەختی نەورۆزیان لەسەر قەزاکەیان داناوە و، هەوڵدەدەن ئەو پرسە رەهەندێکی یاساییش وەربگرێت. بۆیە پڕۆژەبڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ئامادەکراوە.
ئيدريس هه‌ركی، سه‌رۆكی ليژنەی ياسايی لە ئه‌نجوومه‌نی پاريزگای دهۆك دەڵێ “ئێمە داوامان کردووە، ئەو داخوازییەمان دەچێتە دەنگدانەوە. بەپێی ماددەی شەش، بەندی هەشتەم و ماددەی 13: ئێمە وەکو ئەنجوومەن دەتوانین ناوی شارەکان بگۆڕین. ئێمە 100% باوەڕمان هەیە هەڤاڵانمان لە ئەنجوومەن هەموو پشتگیریەکی پرۆژەیاساکە دەکەن و دەنگدەدرێت و بڕیار دەدرێت ئاکرێ وەکو پایتەختی نەورۆز بناسرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باران ل ڤان ده‌ڤه‌رێن كوردستانێ دێ بارت

Lalish Duhok

فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌م دخوازین ڤه‌کری ل دۆر سه‌رخوه‌بوونێ د گه‌ل به‌غدایێ دا باخڤین

Lalish Duhok

رۆژناما گاردیان يا بریتانی:ژداعش مه‌ترسیدارتر دێ دروست بت

Lalish Duhok