شبكة لالش الاعلامية

نەورۆزا ئيساله‌ ل باشوورێ کوردستانێ دێ جێواز بت 

نەورۆزا ئيساله‌ ل باشوورێ کوردستانێ دێ جێواز بت 
رووداو – هەولێر

نەورۆزی ئەمساڵ لە باشووری کوردستان جیاواز دەبێت، چونکە بەهۆی رەوشی عەفرین، زۆربەی ئەو پلانانەی بۆ نەورۆز دانرابوون، هەڵوەشێنراونەتەوە، لە کەرکووکیش بەهۆی رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، نەورۆز وەکو ساڵانی پێشوو یادی ناکرێتەوە

لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 2017ـدا، ئاڵای کوردستان لە سەر قەڵای کەرکووک هەڵکرا و، ئاگری نەورۆز بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارە کرایەوە. ئەمساڵ، چەند رۆژێک پێش نەورۆز بەرپرسە باڵا سەربازییەکەی کەرکووک چەند رێنماییەکی دا.

لیوا روكن مەعن سەعدی، فەرماندەی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كەركووك رایگەیاند “ئاهەنگی نەورۆز، ساڵانی پێشوو چۆن بەڕێوەچووە، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە بەڕێوەدەچێت. هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە. کورد بەشێوەیەکی ئاسایی ئاهەنگەکانی خۆیان سازدەکەن، وەکو ئەوەی ساڵانی پێشوو چۆن ئاهەنگیان سازکردووە. بەهەمان شێوە عەرەب و تورکمانەکانیش ساڵانی پێشوو چۆن ئاهەنگیان گێڕاوە، ئەمساڵیش وا دەیگێڕن. هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە و، هیچ شوێنێکی تایبەتیش دیارینەکراوە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگەکان. هەمووان لەو شوێنانە ئاهەنگ دەگێڕن کە بۆیان دیاریکراوە”.

بڕیاربوو لە هەولێر چالاکی جیاواز بەبۆنەی نەورۆز بەڕێوەبچێت، بەڵام 18ـی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی کۆنترۆڵکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و، سوپای سووریای ئازاد چالاکی و ئاهەنگەکان گۆڕدران بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین.

لە سلێمانی، ساڵانە شەقامی سالم و گردی مامەیارە مەشخەڵیان لێ هەڵدەکرا و، خەڵک بە جلی رەنگاورەنگی کوردی شەقامەکەیان دەتەنی، بەڵام پارێزگار هەموو چالاکییەکانی راگرتن و، لەجیاتی ئاهەنگگێڕان، سێ رۆژ ماتەمینی بۆ عەفرین راگەیاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دوریانا بەنداڤا مووسلێ پێشمەرگەى ب چەکێ گران هێرش کرنە سەر چەکدارێن داعشێ

Lalish Duhok

بارزانی پیرۆزباهييا سه‌ركه‌فتنا ریفراندۆمێ ل سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرێن توركیا دكت

Lalish Duhok

هژمارا تووشبوویێن کۆرۆنایێ ل عیراقێ ژ ٥٠ هزار کەسان بۆری

Lalish Duhok