پیلانه‌كا عیراقێ و توركیا دژی په‌كه‌كێ ئاشكه‌را د‌بت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی رێككه‌وتنێكی پشت په‌رده له نێوان عێراق و توركیا دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” و هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی “المستقبل”ـی لینانی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه رایگه‌یاندووه: “ئه‌نقه‌ره و به‌غدا رێككه‌وتنیان له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كردووه و به‌هاتنی سوپای توركیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا له رووی عیراقه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك عێراق و توركیا گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن و به‌غدا رێگه‌ی به توركیا داوه به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار بێته ناو خاكی عێراقه‌وه، جگه له‌وه‌ش زانیاری هه‌واڵگری له‌باره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بداته سوپای توركیا و ئاسمانی عێراقیش به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی تركیا له دژی په‌كه‌كه بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژنامه لوبنانییه‌كه گوتوویه‌تی، هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه نزیكبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌یه‌كی دابڕاو به درێژایی سنووری توركیا درووست بكات، جگه له‌وه‌ی نه‌خشه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له شنگال داده‌ڕێژێت، هه‌ر وه‌ك ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كردییه سه‌ر عه‌فرین”.
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه، ماوه‌ی دوو مانگه سوپای توركیا و میلیشیا سوورییه‌كان كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، ھێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌و دواجار له رۆژی 18/3/2018 داگیریان كرد. پاش ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه رایگه‌یاند: “بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌له سه‌نته‌ری عه‌فرین كشاونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
