شبكة لالش الاعلامية

کوشتن و ره‌ڤاندن و تالانێ درێژی هەیە؛ خەلک کەرکووکێ بجێدهێلن

کوشتن و ره‌ڤاندن و تالانێ درێژی هەیە؛ خەلک کەرکووکێ بجێدهێلن
كەركووك-KDP.info-

بەرپرسێكی پارتی لە کەرکووک ڕایگەیاند، ھێشتا ئاوارەبوونی خەڵكی كەركووك بەردەوامە و، رۆژانە خەڵك بە ھۆی دزی و تاڵانكردن و كوشتن و ڕفاندنەوە، شارەكەیان بەجێ دەهێڵن.

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “بە ھۆی رەوشی نائارامی شاری كەركووك و ئەو دزی و تاڵانی و رێگرییەی رۆژانە بووەتە دیاردە، ھێشتا خەڵكی كەركووك ئاوارە دەبن، ئەو ئاوارانەی بە ھۆی داگیركاریی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردبوو، ھێشتا نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و تەنیا بەشێكی زۆر كەمیان گەڕاونەتەوە، لە بەرانبەردا ھێشتا رۆژانە خەڵك لە كەركووك و دەوروبەری ئاوارەی ھەرێمی كوردستان دەبێت و پڕۆسەی ئاوارەبوون بەردەوامی ھەیە و نەوەستاوە، چونكە خەڵك لە ژیانی خۆی دڵنیا نییە”.

لەبارەی گەڕانەوەی پارتی بۆ شاری كەركووك، بەرپرسەكەی پارتی لە كەركووك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری خۆی داوە و مكوڕین لەسەر ئەوەی بە ھیچ شێوەیەك ئامادە نین شەرعییەت بەو داگیركارییەی بەغدا بۆ سەر ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان بدەین و، تا رەوشی كەركووكیش ئاسایی نەكرێتەوە وەك پێش رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، ئامادە نین بگەڕێینەوە”.

حوسێن زیاتر گوتی: “پارتی وەك ھەندێ لایەنی سیاسی ئامادە نییە بەبێ دەستەڵات و ئاڵای كوردستانەوە بگەڕێتەوە و، ئێمە یان ناگەڕێینەوە بۆ ھیچ ناوچەیەك یان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان و سەربەرزییەوە دەگەڕێینەوە، خۆ ئێستا ئەو لایەنانەی لە كەكووكن ھیچ دەستەڵات و گرینگییان نییە، چونكە بۆ بچووكترین چالاكی دەبێت سازش بۆ ئەفسەرێكی بەغدا بكەن، ئێمەیش ئەوەمان پێ قبووڵ نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دچار سالێن بۆرى دا  67 كرێكارا ل هەولێرێ گیانێ خۆ ژدەست دايە

Lalish Duhok

پۆلیسێن ھەولێرێ دەسته‌سه‌ركرنا 43 تاوانباران راگەهاند

Lalish Duhok

کورده‌كى دی ل كەركووكێ ژ پۆستێ وى هاته‌ دوورخستن

Lalish Duhok