شبكة لالش الاعلامية

شوودانا كچان کێمبوويه‌ 

شوودانا كچان کێمبوويه‌ 
SNN: 

بەپێی ڕاپۆرتەکانی یونیسێف ھاوسەرێتی منداڵ و کچان بەتایبەتی کەمی کردووە بەتایبەت لەناوچەکانی باشووری ئاسیادا، ١٠ ساڵ لەمەوپێش مەترسی کچ بەشوودان بەمنداڵی بەڕێژەی %٥٠ بوو، بەڵام ئێستا ڕێژەکە کەمی کردووە بۆ %٣٠.
چالاکیەکانی ڕێکخراوی یونیسێف لەھندستان توانیوێتی ڕێژەی کچانی بەشدار لەخوێندن زیاتر بکات ، لەیاسا حکومی و گشتیەکاندا بەشوودانی منداڵان بکاتە نایاسایی.
بەڕێوەبەری ڕاوێژکاری جێندەر لەیونسێف “ئانجو مالھۆرتا” باس لەوە دەکات ڕێژەی بەشوودانی کچان کەمی کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە ١٢ ملیۆن کچ بەمنداڵی بەشو دەدرێن.
لەسەر ئاستی جیھان لەھەر پێنج کچێک یەکێکیان ھاوسەرێتی دەکات پێش تەمەنی ١٨ ساڵ، ١٠ ساڵ پێش ئێستا ڕێژەکە بۆ ھەر چوار کچێک بوو، لەباشووری ئاسیاشدا ڕێژەکە باش کەمی کردووە، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری ئەفریقیادا ھەرماوە.
لەھەر سێ حاڵەتی ھاوسەرێتی منداڵدا یەکێکیان لەباشووری ئەفریقیایە، برسێتی و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان و بیروبۆچوونە ئاینییەکان ھەموو ھۆکارن بۆ بەزوو شوودانی کچانی منداڵ، ئەمەش ھەمیشە کاریگەری خراپ و نەرێنی لەسەر ئەو کچانە جێھێشتووە لەڕووی تەندروستی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە وەک زوو دووگیانبوون و وازھێنان لەخوێندن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچەکا دهۆکێ وەک نوێنەرا ئیراقێ ل گۆپیتکا یۆئێنێ یا گەنجان ھات ھەلبژاتن

Lalish Duhok

جاما ئەفریقیا.. 6 رۆژێن پڕی شاشی

Lalish Duhok

قەلەوترین خانما جیهانێ 323 کیلۆيێن کێشا خۆ دابەزاندن

Lalish Duhok