500 گه‌ریلايێن په‌كه‌كێ ژ شنگالێ ڤه‌كێشان

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له شارۆچكه‌ی شنگال، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 29/3/2018 ژماره‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: “ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی په‌كه‌كه كه خه‌ڵكی باكوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، له قه‌زای شنگال كشاونه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆیشتوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ژماره‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه، 500 كه‌س بوون و رۆیشتوون بۆ ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، قامیشلۆ له باكووری رۆژهه‌ڵات بۆ نزیك سنووره‌كانی توركیا و ئاژانسی سپوتنیكی رووسیش هه‌مان زانیاری له‌سه‌ر گه‌ریلاكان بڵاوكردووه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده تا ئێستا په‌كه‌كه به فه‌رمی ژماره‌كه‌یانی رانه‌گه‌یاندووه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال رایگه‌یاندبوو: “دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق گه‌یشتوون، هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ستیان به كشانه‌وه له ناوچه‌كانی شنگال كردووه”.
هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی رابردوو پارتی كرێكارانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی ناوچه‌كه هاتوونه‌ته شنگال، دوای ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانمان به‌دیهاتن، له ئێستاوه ده‌ست به كشانه‌وه ده‌كه‌ین”.
كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شنگال هاوكاتی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیایه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژیان، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره‌تر نه‌بێته‌وه به خێرایی هاته سه‌ر هێڵ تا رێگه له ده‌ستوه‌ردانی توركیا بگرێت و حه‌یده‌ر عه‌بادی له گرفتێكی گه‌وره بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو قوتار بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
