شبكة لالش الاعلامية

ئاڤێ ڤه‌خوارنێ ل دهۆكێ مەترسی لسەرە

ئاڤێ ڤه‌خوارنێ ل دهۆكێ مەترسی لسەرە

وشه‌:
مامۆستایەكی زانكۆ ئاشكرای دەكات ئەو ئاوەی لە سنووری پارێزگای دهۆك بەكاردەهێنرێت بۆ خواردنەوە شیاو نییە و رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی ئاو بەرە و كەمبوونەوە دەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی ئادار/ مارس، بەهزاد ئادەم پارێزگاری دهۆك بە وەكالەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئاستی ئاو لە پارێزگای دهۆك باشە، بەڵام پێویستە پارێزگاری لێ‌ بكرێت، چونكە مەترسی لەسەر هەیە.

هاوكات نەجمەدین نێروەیی ماموستای زانكۆی زاخۆ بە “وشە”ـی راگەیاند، ئێستە خەریكی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی وردە لەسەر كانیاوەكانی سنووری شارۆكەی ئامێدی و بۆ ئەوەی بزانرێت رەوشی ئاو لەو ناوچەیەدا چۆنە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ دەڵێت، ژمارەیەكی زۆری كانیاو لە پارێزگای دهۆك هەیە و بەشێكی زۆری سنووری شارۆكەی ئامێدی و پارێزگای دهۆك ئاوی كانیاوەكان وەك سەرچاوەی سەرەكی ئاوی خواردنەوە بەكاردەهێنن، بەڵام مەرج نییە ئەو ئاوە شیاو بێت بۆ خواردنەوە.

لای خۆیەوە خەمڕەڤین تەیرو لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك، بە “وشە”ـی راگەیاند، ئاستی ئاوی هەردوو رووباری ئاڤاشین و زاب لە پارێزگای دهۆك بەراورد لەگەڵ چەند ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە كەمبوونەوەیە و ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات چەند ساڵی تر مەترسی وشكبوونی رووبارەكان دەكرێت.

زیاتر گوتی، كەمبوونەوەی بەفر و باران و كاریگەرییە ژینگەییەكان و وشكبوونی ژمارەیەكی زۆری كانیاوەكان بە درێژایی رووبار و گوندەكانی ناوچەكە كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەكانی و پارێزگای دهۆك كردووە.

هاوكات زیاد عەبدوڵا بەرێوەبەری ئاودێری لە پارێزگای دهوك رای دەگەیەنێ، پارێزگای دهۆك پارێزگایەكی دەوڵەمەندە بە ئاوی سەر زەوی، بەڵام خزمەت بە پاراستنی ئاو نەكراوە، ئەو بە “وشە “ـی گوت، لە سنووری پارێزگای دهۆك رووباری زۆر هەن، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی بەفر و باران و دروست بوونی وشكە ساڵی لە هەندێ كاتی ساڵدا نزیكەی 25% كانیاوەكانی پارێزگای دهۆك كە زیاتر لە 250 كانیاو لەخۆیەوە دەگرێت وشكبوون.

بەپێی زانیارییەكانی “وشە” پارێزگای دهۆك لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەوڵەمەندترە لە بوونی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی، كەمترین بیری لێ‌ لێدراوە.

هەرێمی كوردستان ساڵانە بۆ ئاوی ماڵان پشت بە ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی دەبەستێت و لە وەرزی هاوین بەهۆی كەمی ئاو پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت و لە سنووری هەرچوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بیری ئاو لێ دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاڤه‌رێ دئێته‌ كرن هه‌ژماران گەشتيارێن هەرێما کوردستانێ ل ساڵه‌کێدا بۆ 20 ملیۆن کەسان بلند ببت  

Lalish Duhok

خشتەيه‌كێ نوو يێ به‌لاڤكرنا مووچه‌ى هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

وەزیرێ پەروەردێ:هەول دەدەین دروستکرن و نۆژەنکرنا قوتابخانان بەردەوام بت

Lalish Duhok