شبكة لالش الاعلامية

داويێ ب گرفتێن پرچێ بينە

داويێ ب گرفتێن پرچێ بينە
هه‌ولێر – ZNA

جەرجیر چەندین سودی ھەیە بۆ بواری جوانکاری و چارەسەری قژ رووتانەوە ونەرمبون و خۆراک پێدانی رەگەکەی.

جەرجیر لەسەوزە گەڵادارەکانە بەسودە بۆ قژ ، بەجۆرێک ١ کوپ لەجەرجیری لەتکراو ٤ کالۆری تێدایە و رێژەیەکی کەمی کاربۆھیدرات و پرۆتین و ریشاڵە، چەند ڤیتامینێکی وەک Cو Aو Kی تێدایە سەرباری کالیسیۆم و مەنگەنیز و مەگنیسیۆم.

لێرەدا ماسکی جەرجیر بۆ گرنگی پێدانی قژ دەخەینەڕوو: –

١. بۆ نەرمبونی قژ: جەرجیر تێکەڵی زەیتی سروشتی بکە و با ٢ سەعات پێوەی بێت بەر لەخۆشتن. بۆ رێگری لەروتانەوەی قژ: جەرجیری ھاڕراو بھێنە و تێکەڵی ١ کەوچک ماست یان سەرتوێژی بکە و بیدە لەقژت تا ٣٠ دەقیقە.

٢. خۆراکپێدانی رەگەکانی: بڕێک جەرجیری ھاڕاو تێکەڵی سیر بکە و زەیتی زەیتونی تێ بکە و تێکی وەربدە پاشان بیخە سەر ئاگر تا رەنگی تۆخ دەبێت ودواتر بیخە سەلاجەوە، بۆ رۆژی دواتر ماسکەکە بدە لەقژت لەرەگەوە تا سەر تاڵەکانی.

٣. بۆ قژ درێژکردنەوە: بڕێک جەرجیری ھاڕاو تێکەڵی زەیتی زەیتون بکە و ئاوی ١ لیمۆی تێ بکە و ئاوی تێ بکە تا شێوە تێکەڵەیەکی ھاوسەنگ وەردەگرێت دواتر بیدە لەقژت و با ٣ سەعات پێوەی بێت بەر لەخۆشتن.

٤. بەھێزکردنی رەگی قژ: جەرجیر لەخەڵاتە بدە و کەمێک ئاویشی تێ بکە و کەمێک شمڵی تێ بکە و بیدە لەقژت.

٥. بۆ چڕی قژ و نەرمبونی: کەمێک جەرجیر بشۆرەوە و بیدە لەخەڵاتە بەرەگەکەشیەوە دواتر دەبێتە شێوە ماسکێک بیدە لەقژت و با ٣ سەعات پێوەی بێت .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زانایان تێسته‌كا دەگمەن يا چاندنا دلى بسەرکەفتيانه‌ ئەنجام دا

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌كا زانستى: پلێن گەرمێ ل باكوورێ جيهانێ به‌ره‌ف بلندبوونێ ڤه‌ دچن  

Lalish Duhok

جگەرە کێشان دبتە ئه‌گه‌رێ زێده‌بوونا کێشێ

Lalish Duhok