چاوانيا پاراستنا پێستى،پشتى تەمەنێ 20 ساليێ
خەندان لایف-
لەتەمەنی 20 ساڵی بەدواوە ژیانت گۆڕانکاری نوێ بەخۆیەوە دەبینێت لەڕووی پیشەی و کۆمەڵایەتی و خێزانیەوە، قۆناغێکی نوێی تەمەن دەستپێدەکات، گرنگی ئەم قۆناغەش بۆ خانمان ئەوەیە کە لەپاڵ گرنیدان بە ژیان و کارەکانیان گرنگی بە جوانی و مانەوەی گەنجێتی خۆیان بدەن.
ئەرکی خوێندن هەیە لەپاڵیدا ڕەنگە کاربکەیت و پێویستە گرنگی بە خێزانەکەشت بدەیت و زیاتر ماندوو دەبیت لەپێشتر، بەڵام مانەوەی گەنجی و جوانی ڕوخسارت و پاراستنی پێست زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەرکەکانت لە قۆناغی داهاتوو ئاسان بکەیت.
پێویستە خانمان لە تەمەنی 20 ساڵی بەدواوە گرنگی بەم هەنگاوە گرنگانە بدەن و جێبەجێیان بکەن:
بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر لەهەموو شوێنێک، بۆ ئەوەی بەردەوام پێست پارێزراو بێت لە زیانەکانی تیشکی خۆر و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و چرچبوون.
هەرگیز بە ماکیاژەوە مەخەوە، هەوڵبدە بەتەواوی ماکیاژی دەموچاوت بسڕە و خاوێنی بکەرەوە، بۆ ئەوەی پێست و کونیلەکان هەوا هەڵمژن، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە و خاڵی ڕەش و هەوکردن.
خەو گرنگترین پێویستیە بۆ لەشی مرۆڤ و مانەوەی بەشێوەیەکی تەندروست، بەهەمان شێوەی بۆ پێست و ڕوخساریش، چونکە ماندووبوون و کەم خەوی دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕەنگی پێست و زوو چرچبوون و ناشرینبوونی.
بەکارهێنانی ئەو ماسکانەی پێست خاوێن دەکەنەوە و شێداری دەکەن و پێکهاتەی خۆراکی دەدەن بە پێست، لایەنی کەم 1-2 جار لەهەفتەیەکدا، بۆ ئەوەی لەهەموو کاریگەریەکی سلبی بیپارێزیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
