ل مووسل 11 چه‌كدارێن داعش هاتنه ده‌سته‌سه‌ركرن
وشه:
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له شارى مووسڵ ئاشكراى كرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ 11 چه‌كدارى داعش له لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه گیراون.
به پێى هه‌واڵێكى شه‌فه‌ق نیوز، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزه‌كانى عێراق 11 چه‌كدارى داعشیان گرتووه له ناوچه‌ى ته‌ل رومانى به‌رى راستى شارى مووسڵ.
گرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ر به داعش بوون و له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه داوا كراون، له چوارچێوه‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه بووه كه ماوه‌یه‌كى زۆره له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شه‌فه‌ق نیوز دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى ئه‌مشه‌و ئه‌نجام دراوه 11 كه‌سى تێدا گیراون و ئۆپراسیۆنى پشكنین و گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامه.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ى هه‌شت مانگ ده‌بێت شارى مووسڵ له ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئازاد كراوه، به‌ڵام هێشتا بارودۆخى ته‌ناهى ئه‌م شاره ئاسایى نه‌بووه‌ته‌وه.
به تایبه‌تى له باشوورى مووسڵ به چه‌ندان هۆكارى جیاواز هێزه‌كانى داعش ده‌توانن زه‌بر بوه‌شێنن.
ئه‌مه جیا له‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى عه‌شایه‌رى هۆكارن بۆ هه‌ندێك دیارده‌ى ناسه‌قامیگریى.
مووسڵ دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه و ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه و ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س ده‌بێ، له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 دوای هه‌ڵاتنی 60 هه‌زار سه‌رباز و پۆلیسی سوپای عێراق كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانی داعش، تا مانگی ئادار/مارسی 2017 له ژێر ده‌ستی تیرۆریستان مایه‌وه و به گوێره‌ی زیانه خه‌مڵێنراوه‌كان زیاتر له 180 هه‌زار خانووی هاووڵاتییان ڕووخاون و شه‌ڕی داعش له‌و شاره وێرانییه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و بڕی 40 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پێویسته.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
