شبكة لالش الاعلامية

پێشنیاز هاتيه‌ كرن پەرلەمانتار تا 50 ساليێ نه‌ئێته‌ خانەنشین كرن

پێشنیاز هاتيه‌ كرن پەرلەمانتار تا 50 ساليێ نه‌ئێته‌ خانەنشین كرن

هەولێر-KDP.info-

بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆك فڕاكسیۆنەكان و لیژنەكانی دارایی و یاسایی كۆ دەبنەوە، بە پێی گوتەی پەرلەمانتارێكیش، لە كۆتایی ئەم حەفتەیەدا پڕۆژەیاسای چاكسازی تێدەپەڕێندرێت.

پڕۆژەیاسای چاكسازی، رۆژی پێنجشەممە (3-1- 2018) لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا و لە پەرلەمانیش ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو، هاتە پەسەندكردن، دوای ئەوەی لە لایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە گەڕێندرایەوە پەرلەمان، ئەویش بە هۆی ناڕەزایەتییەكانەوە لە خانەنشینیی پلە تایبەتەكان.

لەو بارەیەوە، فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “رێككەوتنێك هەیە، یان لە كۆتایی ئەم حەفتەیەدا، یاخود سەرەتای حەفتەی دابێ، یاساكە تێپەڕێندرێت”.

هەر سەبارەت بەو پرسە، د. ڤاڵا فەرید، سەرۆكی لیژنەی یاسایی‌ لە پەرلەمانی كوردستان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان و سەرۆك فڕاكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكایەتیی لیژنەی یاسایی و داراییدا دانیشتنێك ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتنێك لەسەر هەمواركردنەوەی ماددەی (3) لە پڕۆژەیاسای چاكسازی”.

لەبارەی چۆنیەتیی تێپەڕاندنی یاساكەیش، سۆفی هێما بۆ ئەوە دەكات، سەرنجەكان لەسەر دوو تا سێ خاڵ بوون، كە دواتر لە لایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە رەوانەی لیژنەی یاسایی و دارایی كراوەتەوە، ئەوانیش لە ماوەی دوو تا سێ رۆژدا راپۆرتی خۆیان لەسەر ئەو چەند ماددەیەی كە پەیوەستن بە هەمواركردنەوە دەدەن و، دێتە ناو پەرلەمان و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و دەبێتە یاسا و تێدەپەڕێت.

وەك فەریدیش ئاماژەی دا: “پێشنیاز هەیە پەرلەمانتار لەسەر بنەمای یاسای خانەنشینیی ساڵی 2014ی عێراق خانەنشین بكرێن، واتا هاوتای ئەوانی لێ بكرێت و پەرلەمانتار خانەنشین نەكرێت تا تەمەنی دەگاتە 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، لەگەڵ ئەوەیشدا پێشنیازی تریش لەوانەیە پێشكەش بكرێن لەلایەن سەرۆك فڕاكسیۆنەكانەوە، بەڵام لەهەر حاڵەتێكدا ئێمە لایەنگیری و پشتگیریی ئەو پێشنیازە دەكەین كە هەم لەگەڵ پڕۆژەی حكوومەت بێت و، هەمیش لەگەڵ خواستی خەڵك بێتەوە كە خواستەكانیان روون بوو، بۆیە هەوڵ دەدەین هەمواركردنەوەكە بە شێوەیەك بێت كە ڕەزامەندیی خەڵكی لەسەر بێت”.

لەبارەی هاوكاریكردنی پەرلەمان بۆ نەهێشتنی پاشەكەوتی مووچە، فرسەت سۆفی باوەڕی وایە، چەند مانگێكیان پێویستە، ئەمەیش بە هۆی پاككردنەوەی بندیوار و زیندانیانی سیاسی و شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر، هاوكات پلەبەرزكردنەوە و دەرماڵەی نایاسایی كە كار بۆ پاككردنەوەیان بكەن، وەك خۆیشی گوتی: “بە پاككردنەوەیان، داهاتێكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە”.

پرۆژەیاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان، لە زیاتر لە 20 ماددە پێك هاتووە و بەسەر چەند سێكتەرێكدا دابەش بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سیروان بارزانی: پێشمه‌رگه‌ی هێرشه‌كا داعشێ ل گوێر پاشڤه‌ بر

Lalish Duhok

23 تاخێن مووسلێ هاتینه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

ل وه‌زاره‌تا كار و كاروبارێن كۆمه‌لایه‌تی 29 هه‌زار بندیوار  هاتن ئاشكه‌را كرن

Lalish Duhok