تره‌مپ:نهۆ ده‌مێ ڤه‌كێشانا هێزێن ئه‌مریكایه ژ سووريا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی “رووسیا توده‌ی” دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمانه له سووریا و گوتی: “من زۆر به جددی بیر له‌و بابه‌ته ده‌كه‌مه‌وه”.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، به‌م نزیكانه بڕیاری خۆی له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا راده‌گه‌یه‌نێت.
دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی، “تێچووی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا زۆر گران له‌سه‌ر واشنتۆن وه‌ستاوه، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه بوو، كه ده‌بوایه ئه‌وان ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام بده‌ن”، به‌بێ ئه‌وه‌ی تره‌مپ ئاماژی به‌ناوی ئه‌و وڵاتانه بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به فراوانكردنی دوو خاڵی چاودێری له نزیك گوندی داداتی سه‌ر به شاری مونبجی باكووری سووریا كردووه، به‌و نیازه‌ی له داهاتوودا بیكات به دوو بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له مونبجه‌وه رایانگه‌یاندووه، خاڵی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی گوندی “دادات” و خاڵی دووه‌میش ده‌كه‌وێته باشووری هه‌مان گوند.
وه‌ك ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به گواستنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری كه‌ره‌سته و ئامێری بیناسازی بۆ ئه‌و دوو خاڵه كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، خاڵی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته دووری 8 كیلۆمه‌تر له رووباری ساجور، كه ئه‌و رووباره ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فورات “سوپای توركیا” و هێزه كوردییه‌كان لێك جیاده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا خاڵی دووه‌م كه‌وتۆته نزیك كێڵگه‌ی نه‌عیمییه له دووری 4 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فورات. به‌مه‌ش له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه، بنكه‌ی نه‌عیمییه ده‌بێته نزیكترین بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فورات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له مونبج ده‌ستیان به خۆ ڕێكخستنه‌وه و ئاماده‌كاری كرد و رێوشوێنی تایبه‌تیان گرتۆته به‌ر، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی نه‌خوازراو، كه له‌لایه‌ن توركیاوه بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه.
ئه‌نادۆڵ دووپاتیشی كردۆته‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕێكی زۆری پێداویستی سه‌ربازییان ره‌وانه‌ی مونبج كردووه، كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای چه‌می فورات.
ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 3 خاڵی چاودێرییان له هێڵی نێوان ناوچه‌یكانی ژێر كۆنترۆڵی قه‌ڵغانی فورات و هێزه‌كانی په‌یه‌ده هه‌یه، كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی توخار، حلونجی و دادات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
