شبكة لالش الاعلامية

١٠٠ ئامێرێن ئەلکترۆنی يێن دەنگدانێ ل عێراقێ دیار نينن

١٠٠ ئامێرێن ئەلکترۆنی يێن دەنگدانێ ل عێراقێ دیار نينن
ZNA-ھەولێر

بۆ یەکەمجارە لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامێری ئەلکترۆنی بۆ دەنگدان بەکاربھێندرێت، بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری، ئەندامێکی تۆڕی عەین بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان دیارنەمانی ژمارەیەک لەو ئامێرانە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ ٢ی نیسانی ٢٠١٨، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەباس شەریفی ئەندامی تۆڕی عەین بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند: چەند سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان پێیان ڕاگەیاندووم ١٠٠ ئامێری وردبینی ئەلکترۆنی دەنگدان دیارنەماون.

عەباس شەریفی وتیشی: گومانی ئەوە ھەیە ئەو ١٠٠ ئامێرە بۆ ساختەکاری بەکاربھێندرێن لە ھەڵبژاردنەکاندا.

جێگەی باسە، بۆ یەکەمجارە کۆمسیۆنی ھەڵبژارنەکانی عێراق بۆ کڕینی ٥٩ ھەزار ئامێری تایبەت بە ھەژماری ئەلکترۆنی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردن گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کۆریای باکوردا واژۆکردووە بۆ کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق.‌

بریارە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمسیۆن: ھەموو ئامادەكاری بۆ دەنگدانا تایبەت هاتينه‌ كرن

Lalish Duhok

پارتی: هه‌لبژارتن دێ د ده‌مێ خوه‌ دا هێن كرن

Lalish Duhok

فه‌رهاد ئه‌مین: 21 كه‌مپ ل سنۆرێ پارێزگه‌ها دهۆكێ هه‌نه‌

Lalish Duhok