ترەمپ: مووشەک ب رێڤەنه بۆ سووریا
رووداو – هەولێر
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێ، بەمزووانە بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر سووریا، بە رووسیاش دەڵێت، ئامادەبە مووشەکەکان بەڕێوەن. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش دەڵێت، پێویستە ئەمریکا مووشەکەکان ئاراستەی تیرۆریستەکان بکات نەک حکومەتی شەرعی سووریا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە تویتێکدا رایگەیاند: “رووسیا دەڵێ هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، (مووشەکەکان) تازە و باش و زیرەکیشن. تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ بە گاز بکەی، کە گەلەکەی دەکوژێت و خۆشیی لە کوشتنیان دێت”.
تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە 10ی نیسان باڵیۆزی رووسیا لە لوبنان رایگەیاند، هەر مووشەکێک بە ئاراستەی سووریا بهاوێژرێت دەیخەنەخوارەوە، هاوکات ئەو شوێنەش دەکەنە ئامانج کە مووشەکەکەی لێوە ئاراستەکراوە.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەستبەجێ وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند: “پێویستە ئەمریکا مووشەکەکان ئاراستەی تیرۆریستەکان بکات نەک حکومەتی شەرعی سووریا”. راشیگەیاند: ” مووشەکەکانی ئەمریکا بۆ سووریا، هەموو ئەو بەڵگانە لەناودەبن کە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەکەدا هەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
