پەرلەمانتارهكى هەدەپە: سەردانا مه بۆ هەرێمێ ئەرێنی بوو
دهۆک-KDP.info-
پەرلەمانتارێکی هەدەپە ڕایگەیاند، دوای هاتنی شاندی هەدەپە بۆ هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەمان لەسەر چەندین تەوەری گرنگ ئەنجامی باشیان هەبوو.
شاندێکی هەدەپە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و سەرەتا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و دواتر لەگەڵ چەندین لایەنی دیکەی هەرێم کۆ بوونەوە.
ئیمام تاشچەر، یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی هەدەپە کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و، خۆی ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە لە لیستی هەدەپە، لەبارەی سەردانەکەیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “سەرەتا ئێمە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووینەوە و دواتر لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، ئامانجیش ئەوە بوو ڕۆئیای خۆمان بۆ سەرجەم لایەنەکان دیار بکەین، چونکە دوو هاوسەرۆکی دیکە بۆ پارتەکەمان هاتوونەتە هەڵبژاردن.”
گوتی: ”ئامانجی سەرەکیش یەکێتیی کوردانە و بارزانیش جەختی لەمە کردەوە و پێمانی ڕاگەیاند، هەموو کێشەکان پێویستیان بە چارەی ئاشتییانە هەیە و دەبێ بە گفتوگۆ قسەیان لەسەر بکرێت.”
ئەم پەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەیشی دا: “هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێویستە یەکڕیزیی کورد لە پێشەوە بێت و کۆنگرەی نەتەوەیییش قسەیەک نییە دروست بکرێت، کۆنگرەی نەتەوەی پێویستی بە کات و زەمینەیەکی لەبارترە بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان کاری بۆ بکەن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
