لدووڤ تهمهنى رۆژانە پێتڤيه چەند دهمژمێرا بنڤى؟
خەندان لایف-
لەپێناو پاراستنی تەندروستیت و جێگیربوونی، پێویستە رۆژانە بحەوێیتەوە کاتی تەواو بخەویت، چونکە کەم خەوی زیان بە تەندروستی جەستەیی و دەروونی دەگەیەنێت، بێگومان ئەمەش لە تەمەنێکەوە بۆ تەمەنێکی دیکە جیاوازە.
بەپێی تەمەنەکەت، پێویستە رۆژانە چەند کاتژمێر بخەویت:
1-قۆناغی هەرزەکاری، وات لە نێوانی 14-17 سالی، باشترە لە 8-10 کاتژمێر بخوێت رۆژانە، بەڵام کەمتر لەو کاتژمێرە تەندروست نییە.
2-قۆناغی گەنجی و پێگەیشتن، واتە لە تەمەنی 18-25 ساڵی و بەرەو ژوور، باشترە رۆژانە 7-9 کاتژمێر بخەویت، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەکان ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەپێی تواناکانی لەرووی جەستەیی و مێشکەوە، چونکە هەندێکیان رەنگە بە 7 کاتژمێر تێرخەو بن و هەندێک زیاتر.
3-پیری، کە دەتوانین بڵێین لەدوای تەمەنی 50-60 ساڵیەوە بەرەو ژوور، لەرووی تەندروستییەوە لەم قۆناغەدا 5-6 کاتژمێر خەو رۆژانە پێویستە بۆ ئەوەی تێرخەو بیت، یاخود 8 کاتژمێر ئەگەر زۆر پێویست بکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
