ڤایرۆسه‌كى نوو گه‌ڤان بۆ سه‌ر مرۆڤى دروست دكت
باسنيوز:
پێشتر بڕواكان وابوون، كه ڤایرۆسی بۆرنۆیی (زیاتر له ئه‌سپ ده‌رده‌كه‌وێت) ته‌نها تووشى ئاژه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام به‌م دواییانه بوو به هۆى گیان له‌ده‌ست دانى سێ كه‌س.
پرۆفیسۆر (ئۆی لیبه‌رت) له په‌یمانگاى زانستى ڤایرۆسه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ى زانكۆیی لایزبێرگ له ئه‌ڵمانیا، ڕای گه‌یاند: “له شاره‌كانى میونشن و ڕیگنسبۆرگ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه بووه، كه گورچیله‌یه‌كیان له‌كه‌سێكى تووش بوو به ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سێكى تر چاند”.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ڤایرۆسه‌كانى بۆرنۆیی ، ئێستا بوون به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤ.
هه‌روه‌ها به‌م دواییانه وردیله‌ى ئه‌و ڤایرۆسه له DNAى مرۆڤدا دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، له كۆنه‌وه مرۆڤ تووشى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
