به‌غدا دڤێت کێشا بۆ پسوولا ئاهێن خوارنێ يا وه‌لاتيێن هەرێمێ دروست بکت
هه‌ولێر-KDP.info-![]()
ڕێكخه‌رى پسووله‌ى خۆراك له نێوان وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ڕایدهگهیەنێ: به‌غدا بڕیارى داوه كۆمپیوته‌رى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك تایبه‌ت به ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى پسووله‌ى خۆراكیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ین و به‌مه‌ش كێشه بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌بێت .
وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ڕابردوودا ڕه‌تى كرده‌وه چاپى نوێى پسووله‌ى خۆراك بۆ ساڵى 2018 له به‌غدا وه‌ربگرێت به هۆى ئه‌وه‌ى زمانى كوردى له‌سه‌ر پسوولەکە لادرا، دواتر وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق زمانى كوردى بۆ پسووله‌كه زیاد كرد و ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ڕه‌وانەی كردووەته‌وه بۆ دابه‌شكردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه چه‌ند ڕێنماییهكى نوێى ناردووە كه بووەته كێشه‌یه‌كى تر .
له‌م باره‌یه‌وه، حوسێن سه‌برى عه‌بدولخالق، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانى گوت: “به‌غدا ڕێنمایى ناردووه بۆمان و به فه‌رمى داوایان كردووه كۆمپیوته‌رى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك تایبه‌ت به پسووله‌ى خۆراك بۆیان ڕه‌وانه بكه‌ین و، ده‌ڵێن نابێت كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت به پسووله‌ى خۆراك له هه‌رێمى كوردستان بێت، كه له ساڵى 1991ـه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان هه‌یە.”
حوسێن سه‌برى گوتى: “به پێى ئه‌و بڕیاره‌ى به‌غدا سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به پسووله‌ى خۆراك له به‌غدا ده‌بێت و، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن و، ده‌ڵێن مامه‌ڵه‌كان له ڕێگاى پۆسته‌وە بۆمان ڕه‌وانه بكه‌ن، ئێمه‌ش پۆسته‌مان نییه و، هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كیش كێشه‌ى هه‌بێت، ده‌بێ هاووڵاتییه‌كه سه‌ردانى به‌غدا بكات، تا بۆى چاره بكرێت.”
سه‌برى ده‌شڵێ: “ته‌نیا له پارێزگاى دهۆك 3 هه‌زار سهرۆكخێزان كێشه‌یان بۆ دروست بووه، ئه‌مه جگه له پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى كه ئامارى ته‌واومان له‌به‌رده‌ست نییه، بۆیه به فه‌رمى دوێنێ داوامان ئاراسته‌ى بارزگانیى گشتى و وه‌زیرى بازرگانى و حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه بۆ چاره‌كردنى ئه‌و كێشه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌بین، تا بزانین ئه‌نجامى هه‌ماهه‌نگى و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا چۆن ده‌بێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
