شبكة لالش الاعلامية

قایممقامێ شنگال: ئەو ئه‌رەبێن هاريكاريا داعش كرين بۆ داگیرکرنا شنگال دووبارە ڤه‌گەرياينە دەڤەرێ

قایممقامێ شنگال: ئەو ئه‌رەبێن هاريكاريا داعش كرين بۆ داگیرکرنا شنگال دووبارە ڤه‌گەرياينە دەڤەرێ

باسنيوز:

قایمقامی شنگال، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو عەرەبانەی لە ساڵی‌ 2014، لە سەردەمی کارەساتی شنگال، هاوکاری داعشیان کرد بۆ داگیرکردنی شنگال، ئێستا لە لە سایەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی گەڕانەتەوە شنگال، دەشڵێت ”ئێستاش دووبارە مەترسی لەسەر ئێزدییەکانی شنگال هەیە“.

مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شارۆچکەی شنگال، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”لە ساڵی 2014، ئەوکاتەی داعش شنگالی داگیر کرد، عەرەبەکانی ئەو دەڤەرە یارمەتی داعشیان دا و زیاتر زیانیان بە ئێزدییەکان گەیاند و ماڵەکانیان تاڵان کرد، بەڵام دوای ئازادکردنی ئەوان هەڵاتن ئێستا دوای داگیرکردنی لەلایان میلیشیکانی حەشدی، ئەو عەرەبانە هەموو گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەوانەی لە داگیرکردنی شنگال زیانیان بینی، تەنیا ئێزدییەکان بوون“.

قایمقامی شنگال، ئەوەشی خستە روو، کە پێش هاتنی داعش بۆ شنگال، 5%ی دانیشتوانی شنگال عەرەب بوون، ئەوانیش لەسەردەمی بەعس هاتبوونە سەر گوندی ئێزدییان، لەشەڕی داعشیش ئەوان هێرشیان دەکردە سەر ئێزدییان، هەموویان هاوکاری داعشیان دەکرد، بۆ داگیرکردنی شنگال.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سميناره‌ك لدۆر پاراستنا ژينگه‌هێ هاته‌ گێران

Lalish Duhok

دھۆک.. ماستەر پلانا ئاڤادانیا شنگال ھاتە دانان

Lalish Duhok

پێشمەرگە هێرشەکا داعشێ ل رۆژئاڤایێ شنگالێ تێکشکاند

Lalish Duhok