شبكة لالش الاعلامية

کۆمسیۆن: پێتڤيه‌ لایەنه‌كى جیهانی چاڤدێريا هەلبژارتنێن دەشتا نەینەوا بکت

کۆمسیۆن: پێتڤيه‌ لایەنه‌كى جیهانی چاڤدێريا هەلبژارتنێن دەشتا نەینەوا بکت
دەشتی نەینەوا -KDP.info-

سەرۆکی فەرمانگەی نەینەوای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵیت، ئەگەر لایەنێکی جیهانی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی دەشتی نەینەوا نەکات، پێشێلکاری ڕوو دەدەن.

بریارە لە ١٢-٥-٢٠١٨ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچن و ئەمرۆش بانگەشە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەستی پێ کردووە. سەعید جردۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”پێویستە لایەنێکی جیهانی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی دەشتی نەینەوا بکات، چونکە ئێستا حەشدی شەعبی لێێ دەسەڵاتدارە و دەترسین ئەوان گوشار لە خەڵک بکەن دەنگ بە پاڵێوراوەکانی شیعە بدەن.”

جردۆ ئاماژەیشی دا: “بە پێی زانیارییەکانمان حەشدی شەعبی پاڵێوراوی خۆیان لەم دەشتە هەن و لەم دەشتە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و عەرەبی سوننە هەن و، کەس دەنگ بە ئەوان نادات، ئەگەر گوشار لە خەڵک نەکەن.”

سەرۆکی فەرمانگەی نەینەوا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان گوتێشی: “ئەگەر لایەنێکی جیهانی چاودێریی کردبا لە دەشتی نەینەوا و دەوربەری کورد لەو ناوچانە دەنگی زیاتری دەهێنا، چونکە خەڵک زۆر بێزار بووە لەم هێزە.”

جردۆ گوتیشی: “٣٦١ هەزار دەنگدەر لە سنووری مووسڵ بۆ ڕیفراندۆم مافی دەنگدانیان هەبوو، هەندێک دەنگدەر گواسترانەوە سەر کۆمسیۆنی دهۆک، ئەویش لەبەر ئاوارەبوونیان بۆ دهۆک، ئەگەر پێشتر بوایە ژمارەی دەنگدەری ناوچە کوردستانییەکانی نەینەوا زیاتر بوون.”

لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان ٦ کورسیی پەرلەمانی بەدەست هێنابوو لە پارێزگای نەینەوا. پەیوەست بەمەش، عیسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نەینەوا تەواو كردووە و بە پێی بەدواداچوون و كاركردنی خۆمان، پارتی لە مووسڵ حەوت تا هەشت كورسیی پەرلەمانی عێراق مسۆگەر دەكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن رووداو – كەركووك سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە. مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”. هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل هنارتيێ ترامپى بۆ هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤده‌وله‌تى دژى داعشێ دكه‌ت

Lalish Duhok

په‌يڤدارێ پارتی: دڤێت دانوستاندنێ دەربارەی پۆستێ سەرۆك کۆمارێ عێراقێ بکەین

Lalish Duhok