شبكة لالش الاعلامية

پارتی چوارشەمبا سۆرا ئێزدیان پیرۆز دکت

پارتی چوارشەمبا سۆرا ئێزدیان پیرۆز دکت
هەولێر-KDP.info-

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی (چوارشەمبا سۆر)ی ئێزیدیان رایگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر) سەری ساڵی نوێی خوشك و برایانی کوردی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و شێخانی ئێزیدی و ئەنجوومەنی رووحانی کوردانی ئێزیدی وسەرجەم ئێزیدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوەومایەی دڵنەوایی و ئارامیی و موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و دەردەسەریەكانی پێبێت.

بەوبۆنەیەوە پاڵپشتی تەواووبەردەوامی ماددی ومەعنەوی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانتان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەو پەرەپێدان و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی نێوان گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17/4/2018

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ سنوونێ‌ سەرەدانا لژنا نافخۆیا ئەلقووش یا پارتی دیموكراتی كوردستان كر

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش تايێ شنگال هايدارى ره‌وشا خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت دبت

Lalish Duhok

خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت هاريكارى ژلايێ بنگه‌هێ لالش تايێ شێخان وه‌رگرتن

Lalish Duhok