حه‌شدا شه‌عبی و په‌كه‌كه رێگريێ ل چۆنا كاندیدێن ئێزدی دكن بچنه شنگالێ
شنگال-KDP.info-
كاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (184) له شنگال باس له‌وه ده‌كه‌ن، حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه ڕێگه‌یان ناده‌ن بچنه شنگال بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن و به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، له كاتێكدا خه‌ڵكی شنگال داوا ده‌كه‌ن سه‌ردانیان بكه‌ن، بۆیه داواكارن ڕێگرییان لێ نه‌كه‌ن و ڕێگه بدرێت بچنه ناو جه‌ماوه‌ری خۆیان.
پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای مووسڵ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه به لیستی (184) و ته‌نیا له سنووری قه‌زای شنگال 31 كاندیدیان هه‌یه و ئه‌مڕۆش به فه‌رمی ده‌ستیان به بانگه‌شه كرد و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن لقی پارتییەوە له شنگال به خه‌ڵكی ناسێندران.
كاندیدی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 20 له شنگال، لازیمه یوسف حه‌مێ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه له شنگال هه‌ن و ڕێگه ناده‌ن ئێمه وه‌كو كاندیدانی كوردانی ئێزدی له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بچین په‌یامی خۆمان بگه‌یەنین و بانگه‌شه بۆ خۆمان بكه‌ین و ڕێگری ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان كردووه، به‌ڵام ڕازی نه‌بوونه و به‌ربه‌ستمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیوادارین ڕێگه‌مان پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ناوخه‌ڵكی خۆمان و بانگه‌شه بكه‌ین.”
لازیمه یوسف حه‌مێ گوتیشی: “لایه‌نگری زۆرمان له شنگال هه‌یه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری له چوونی ئێمه ده‌كه‌ن ئێمه‌ش لافیته و پۆسته‌ری خۆمان ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه كردووه و جارێ نازانین ڕێگه به هه‌ڵواسینی ده‌ده‌ن، یان نا، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت با ڕێگری نه‌كه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نگی خۆیان بده‌ن.”
حه‌مێ باسی له‌وه‌ش كرد: “خه‌ڵكی شنگال ئه‌گه‌ر متمانه به ئێمه بدات ده‌بینه داكۆكیكار له مافی خه‌ڵكی خۆمان و هه‌وڵی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی ده‌ده‌ین له ده‌ستی داعش و هاوكاریی دایكی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. جگه له‌وه‌ش، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد ده‌ده‌ین.”
شه‌ریف سلێمان، كاندیدی ژماره 17ی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: “له شنگال ڕاسته كه په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كاندیدانی كوردانی ئێزدی دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ لیستی پارتی و خۆشیان بكه‌ن.”
شه‌ریف سلێمان ڕوونیشی كرده‌وه: “به هیچ جۆرێك ڕێگه ناده‌ن به‌ئاشكرا كاندیده‌كان بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن و ڕێگرییان لێ ده‌كه‌ن و ڕێگه به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیش ناده‌ن، بۆیه ئێمه‌ش له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شنگال به‌رده‌وامین له بانگه‌شه‌ی خۆمان بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌وانه ناتوانن ڕێگری له سه‌ركه‌وتنی ئێمه بكه‌ن، چونكه كوردانی ئێزدی ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن و پارتی به نوێنه‌ری خۆیان ده‌زانن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
